riklam

وه‌زاره‌تی دارایی: كێشه‌ی سندوقی شێرپه‌نجه‌ به‌سیاسی كراوه‌

ئابوری 05:10 PM - 2021-06-19
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بۆ ڕای گشتی له‌باره‌ی پاره‌ی شێرپه‌نجه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، سندوقی شێرپه‌نجه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌ نیه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...
1- كێشه‌ی سندوقی شێرپه‌نجه‌ به‌ دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه‌ نییه‌ و حساباتیان تایبه‌ته‌ و خۆیان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و پاره‌ی لێ خه‌رج ده‌كه‌ن.

2- ڕێژه‌ی 2% په‌یوه‌ندی  به‌ سندوقی شێرپه‌نجه‌ی خه‌رجیه‌كانه‌وه‌ نییه‌ و رێنمایه‌كی كۆنه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی ده‌رمانه‌وه‌ هه‌یه‌.
3- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتی  بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم لقی سلێمانی (كاك عه‌بدولڕه‌حمان) و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی(د. سه‌باح) ڕێكه‌وتوون. كه‌ پاره‌ی كڕینی ده‌رمان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌پێی سیوله‌ پاره‌یان بۆ خه‌رج بكرێت وه‌كو ساڵانی پێشوو.
4- كێشه‌ی سندوقی شێرپه‌نجه‌ و كێ سه‌رپه‌رشتیاری بووه‌ كێشه‌یه‌كی سیاسییه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لێی به‌رپرسیار نییه‌.
5- له‌ رۆژی 15/6/2021 كێشه‌ی(بدل عیادات) و (میلاكات) به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاره‌سه‌ركراوه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ داراییه‌وه‌ هه‌بووبێت.
6- كێشه‌ی پێدانی ره‌زامه‌ندی داواكاری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ وه‌رگرتنی 500 ملیۆنی مانگانه‌ له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه‌ نییه‌.
7- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌روه‌كو پیشه‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هاوكاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ته‌ندروستی له‌ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket