riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا 26 كه‌س به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عیراق 04:33 PM - 2021-06-19
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌‌‌ۆ 19-6-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 3 هه‌زارو 608 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 3 هه‌زارو 829 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 26 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 1283هه‌زارو 305 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1196 هه‌زارو 114 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 93.2%، هه‌روه‌ها 16 هه‌زارو 860 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia

454575754545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket