riklam

رۆمانی (گورگە مێیەكە) ناسێنرا

ئەدەب وهونەر 01:28 PM - 2021-06-19
.

.

پێش نیوەڕۆی 19/6 ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لەدرێژەی سازدانی كۆڕەكانی ، كۆڕێكی بۆ ناساندنی رۆمانی (گورگە مێینەكە) ی جاك لیندن رۆماننوسی جیهانی سازكرد كە لەلایەن نوسەرو وەرگێر ستار باقی كەریم وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی.

كۆڕەكە لەلایەن نوسەرو رۆژنامەنووس نازم دڵبەند بەڕێوەچوو ، ژمارەیەك لەنوسەرو رۆژنامەنوس و شاعیرو چالاكوانی مەدەنی شاری هەولێر ئامادەیبوون ستار باقی باسی لەڕۆمانەكە كردو وتی : لەكوردستان دەق تەنیا دەكرێتە كوردی ، بەڵام من بەرژەوەندی گشتیم لەبەرچاو گرت و بەهەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی چاپم كردو وتم با ئەوەی حەز بەكوردی دەكات رۆمانەكە با كوردی بخوێنێتەوە ئەوەی ئینگلیزی ئارەزوو دەكات با بەزمانی ئینگلیزی بیخوێنیتەوە.

دوای ناساندنی رۆمانەكە بەئیمزای وەرگێر ، رۆمانەكە بەسەر ئامادەبوانی كۆڕەكە دابەشكرا.

رۆمانی (گورگە مێیەكە) سێیەم بڵاوكراوەی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیە.

PUKmedia رەوەست نەوزاد–هەولێر 

202274192_775253589832329_703572374717458659_n.jpg

202370884_4336781746356326_8689326422772515323_n.jpg

202861206_4089380571178250_3411068489865900862_n.jpg

203902746_240848961177821_8930700502378424837_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket