riklam

ئێران سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی رادەگەیەنێت

جیهان 11:05 AM - 2021-06-19
.

.

میدیای رەسمی ئیران سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران راگەیاند و بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان رەئیسی ٥٠٪ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو هاوکات حەسەن رۆحانی بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی رەئیسی کرد.

ئەمڕۆ ١٩_٦_٢٠٢١ میدیای رەسمی ئێران ئەوەی راگەیاندوە کەهاتا ئێستا و دوای جیاکردنەوەی ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگ ئیبراهیم رەئیسی پلەی یەکەمی بەدەست هێناوەو توانیویەتی ١٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دەنگ بەدەست بهێنێت و ئامارە ناڕەسمییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە رەئیسی ٥٠٪ ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی ئێرانیش ئەوەی راگەیاندوە موحسین ڕەزایی زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دەنگی بەدەستهێناوەو عەبدولناسر هیمەتی ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دەنگی بەدەستهێناوەو ئەمیر حسێن قازادە نزیكەی ملیۆنێك دەنگی بەدەستهێناوە.

هەر لەو بارەیەوە جەمال عارف سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند: هەتا ئێستە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە و لەنزیک ترین کاتدا دوای جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان ئەنجامەکان رادەگەیەنرێت.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان و سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی بۆ سەرۆکایەتی ئێران حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی پیرۆزبایی لە بینای سەرۆکایەتی دادوەریی وڵات لە تاران، لەگەڵ ناوبراو دیداری کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لێکرد.

بەپێی هەواڵەکان ، لەم دیدارەدا هەردوولا لەسەر بەشداریی بەرچاوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان و کاریگەرییەکانی لە سەر بەهێزتربوونی ئێران گفتوگۆیان کردووە.

دوێنێ هەینی ١٨_٦_٢٠٢١ لە ئێران هەڵبژاردنی جەماوەری بۆ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئێران لە سەعات ٧ی بەیانی هەتا ١٢ شەو بەڕێوەچوو.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ گوێره‌ی یاسا توانیویانە ده‌نگ بده‌ن، ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هه‌زار و ٣٠٧ كه‌س بووە.

 


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket