riklam

بەم نزیکانە عیراق بەشە بودجەی هەرێم دەنێرێت

ئابوری 09:36 AM - 2021-06-19
.

.

شارەزایەکی یاسایی رایدەگەیەنێت بەم نزیکانە حکومەتی عیراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و سەرجەم رێکارەکانی پرۆژە یاسای بودجە جیبەجێ کراون.

تارق حەرب شارەزایی یاسایی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ PUKmedia وتی: سەرجەم رێکارەکانی پرۆژە یاسای بودجە جێبەجێکراون و هاوکات بەدواداچونەکانی نیوان چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمیش کۆتایی هاتوەو بەشە بودجەی هەرێم لە بودجە دیاری کراوە.

وتیشی: بەم نزیکانە عیراق بەشە بودجەی هەرێم دەنێرێت و واش پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٤٨ سەعاتی داهاتوو بگات.

لەلایەکی ترەوە شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ PUKmedia وتی: لیژنەی چاودێری حکومەتی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و سەردانی دەروازە سنورییەکانیان کردو لەبارەی داهاتی ئەو دەروازانەوە راپۆرتێکیان بۆ وەزارەتی دارایی عیراق بەرزکردۆتەوە.

وتیشی: ئەو شایستە داراییانەی ئێستا حکومەتی عیراق رادەستی هەرێمی دەکات وەک سولفەیەک وایە هەتا وردبینییەکان کۆتایی دێن و بە سەرپێچی لە پرۆژە یاسای بودجە دانانرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ PUKmedia وتی: ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی لەبەغداوە رەوانەی هەرێم دەكرێت، حكومەتی هەرێم لەگەڵ بانكی بازرگانی عیراق رێككەوتوە كە مانگانە ٢٠ ملیاری لەبری ئەو قەرزەی پێشتر كردویەتی بیداتەوە بەبانكی بازرگانی عیراق، بەوەش مانگانە ١٨٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم دەمێنێتەوە.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە دانیشتنی کۆتاییدا بڕیاریداوە مانگانە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت وەک بەشە بودجەی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١.

PUKmedia تایبەت











 

 

 

 

PUKmedia خاص

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket