riklam

بۆچی منداڵەکەت شیر ناخوات؟

هەمەرەنگ 09:07 AM - 2021-06-19
.

.

دایکان زۆرجار گیرۆدەن بەدەست منداڵە ساواکانیانەوە کە شیر ناخۆن و بەو هۆیەشەوە گەشەیان لاواز دەبێت، بۆ زانینی هۆکار و چارەسەر رێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی مناڵان بخوێنەرەوە.

د.تارا عەلی بابان پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی مناڵان بۆ PUKmedia وتی: زۆر جار دایکان کێشەی ئەوەیان هەیە کە کۆرپەکەیان شیر ناخوات یان زۆر بە زەحمەت ئەیخوات، بەتایبەتی ئەو مناڵانەی کە شیری قتوو ئەخۆن.

هەندێک هۆکار کەوا لەمناڵ دەکات شیر نەخوات:

ا. هۆکاری تەندروستی بۆ نمونە:-

۱. غازات و سک ئێشە
۲. ئازار، تا، لووت گیران.
۳. برینی ناو دەم و دان هاتن.
٤. بوونی ترشەڵۆکی گەدە و ڕشانەوە.
٥. هەستیاری بەپڕۆتینی شیر.

ب. هۆکاری دەرەکی بۆ نمونە؛-

۱. شێوەی لەباوەش گرتنی مناڵەکە گونجاو نیە.
۲. پلەی گەرمی شیرەکە(شیری قتوو)زۆرە یان کەمە.
۳. زۆرترین هۆکار کەوا لە مناڵ ئەکات شیر نەخوات ئەوەیە کە دایکەکە زوو زوو شیر بدات بە مناڵەکەی، چونکە کە مناڵەکە شیرەکه تەواو نەکات، دوای ماوەیەکی کورت هەوڵ ئەدڕێت شیرەکەی بدەیتەوە، پێدانی شیر بەم شێوەیە وا ئەکات مناڵەکە هەستی برسێتی لا دروست نەبێت و وای لێیەت ڕقی لە شیرەکەی بێتەوە.

baby-cry-because-of-hunger-for-milk-picture-id857744118.jpg


٭٭هەندێک ڕێنمای بۆ چارەسەری کەم شیر خواردن لە مناڵدا:-

ئەگەر کۆرپەکەت بەهەر هۆکارێک بێت شیر نەخوات پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکەی.
ئەگەر هۆکاری تەندروستی نەبو ئاوا ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوەبکە؛.

۱. پێدانی شیر لەکاتی دیاریکراودا:
• لەسەرەتادا تا ٤ هەفتەیی یەک بۆ یەک سەعات و نیو جارێک.
• لە دوومانگیدا دوو سەعات جارێک.
• لەدوای سێ مانگی، سێ بۆ چوار سەعات جارێک.
• لەشەش مانگیەوە(٤ بۆ ٥) سەعات جارێک.

۲. ئەگەر هاتوو مناڵەکە شیری قتووی خواردو  شیرەکەی تەواو نەکرد٫  ئەو شیرەی کە ماوەتەوە فڕێی بدەو چاوەڕێ بکە تا کاتی شیری داهاتووی یەت ئینجا شیرێکی تری بدەرێ.

۳. هەمان شت ئەگەر مناڵەکە شیری دایکی بخوات، ئەویش بەپێی کاتی دیاریکراو شیری بەرێ و زوو زوو مەیەرێ.

٤. لەشیری قتوودا پلەی گەرمی شیرەکە با گونجاو بێت(شلەتێن بێت).

٥. گۆڕینی شێوەی هەڵگرتن و لەباوەش گرتنی مناڵەکە لەکاتی شیرداندا.

٦. ئەو شوێنەی کە شیرەکەی لێ ئەیەیت با قەرەباڵغ نەبێت و دەنگە دەنگی زۆر تیا نەبێت.

۷. ئەگەرمناڵەکە شیرەکەی نەخوارد توڕە مەبە و زۆری لێ مەکە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket