پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ئێران درێژده‌كرێته‌وه
ریپۆرتاژ 09:51 PM - 2021-06-18.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئێران به‌رده‌وامیی هه‌یه و هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ سه‌عات 12 ی شه‌و به‌كاتی ئێران درێژكرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی میهر،به له به‌رچاوگرتنی به، به‌شداریی به‌شكۆی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن ، مۆڵه‌تی وه‌رگرتنی ده‌نگه‌كانی خه‌ڵك تا سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی ئێران درێژ كراوه‌ته‌وه.
نزیك به 66 هه‌زار و 800 ناوه‌ندی وه‌رگرتنی ده‌نگی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی و نزیك به 75 هه‌زار ناوه‌ند بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگی شۆراكانی شار و گوند له‌به‌رچاو گیراون.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به گوێره‌ی یاسا ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، 59 ملیۆن و 310 هه‌زار و 307 كه‌سه كه له‌م ژماره 29 ملیۆن و 980 هه‌زار و 38 كه‌س پیاون و 29 ملیۆن و 330 هه‌زار و 269 كه‌س ژنن.
به‌شداری ئێرانییه‌كانی دانیشتووی عیراق له هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵبژاردنی سێزده‌هه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێران هاوكات له گه‌ڵ وڵاتی ئێران، له 6 بنكه‌ی ده‌نگدان كه 14 سندوق له‌خۆده‌گرێت له عێراقیش كرا.
باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا پێشتر بڵاوكراوه‌یه‌كی ده‌ركرد كه تێیدا ورده‌كارییه‌كانی سێزده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له عیراقی شیكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ژماره‌ی بنكه‌كان و كات و ساتی ده‌نگدان و به‌شداری خه‌ڵك كردبوو.
له‌م بڵاوكراوه‌دا نووسرابوو بنكه‌ی ده‌نگدان له شاره‌كانی به‌غدا، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، به‌سره، هه‌ولێر و سلێمانی دامه‌زراوه‌و هه‌ڵبژاردن له‌سه‌عات 8ی به‌یانی تاكوو 6ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 28ی جۆزه‌ردانی 1400 له 6 بنكه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ئێستاشدا پرۆسه‌كه له‌عیراق راگیراوه.
ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له میدیاكانی جیهان
هاوكات له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی سێزده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی و شه‌شه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی شار و گونده‌كان له ئێران، میدیا بیانییه‌كان ڕووماڵی ئه‌م ڕووداوه‌یان ده‌ستپێكرد. به تایبه‌ت ئاماژه‌یان بۆ به‌شداری ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕش له هه‌ڵبژاردنه‌كان له یه‌كه‌مین ساته‌كانی ده‌ستپێكردنی ده‌نگدان كرد.
ئه‌لقودس ئه‌لعه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند: بنكه‌كانی ده‌نگدان له ئێران كرانه‌وه‌و ئایه‌تۆڵا خامنه‌یی داوای به‌شداری به‌هێزی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه نووسیویه: به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و پاش ده‌ستپێكردنی ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئایه‌تۆڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی له حسه‌ینییه‌ی ئیمام خومه‌ینی ئاماده بوو و ده‌نگی دا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندوه: به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌وڵه‌تی ئێران بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌سه‌عات 12ی شه‌و داده‌خرێن، به‌ڵام ده‌كرێت تا دوو سه‌عاتی دیكه‌ش درێژ بكرێته‌وه.
ئه‌لئه‌هرامی میسر ئاماژه‌ی به‌پرۆسه‌كه كردوه‌و نووسیویه: هاوكات له گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان، ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ده‌نگی دا.
ڕاپۆرتی ئه‌لجه‌زیره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئێران
كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و نوسیویه: ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ كه ببێته جێگری حه‌سه‌ن ڕۆحانی، به ڕووی خه‌ڵكدا كرانه‌وه.
ئه‌م میدیایه‌ش نووسیویه: هاوكات له گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی له‌حسه‌ینییه‌ی ئیمام خومه‌ینی ده‌نگیدا.
ئه‌م كه‌ناڵه ئاماژه‌ی بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌روه‌ها وته‌كانی ڕێبه‌ری له كاتی ده‌نگ داندا كردوه و ڕایگه‌یاندووه: پاش ئه‌وه‌ی سێ كاندید پاشگه‌ز بوونه‌وه، سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ییسی، عه‌بدولناسر هیمه‌تی، موحسین ڕه‌زایی و قازی زاده هاشمی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران پێكه‌وه ڕیكابه‌ری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ئه‌لمه‌یادین ڕایگه‌یاندوه: ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له ئێران كرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی 59 ملیۆن ئێرانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران‌دا به‌شدار بن.
ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دیدیش هه‌واڵی كرانه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانی ڕاگه‌یاندوه و ئاماژه‌ی بۆ ناوی كاندیده‌كان و هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و ئێرانییانه‌ی كردوه كه ده‌توانن له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندوه: به‌رپرسانی ئێرانی به مه‌به‌ستی ڕێگری له ته‌شه‌نه‌ی زیاتری كۆرۆنا له ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خاڵه ته‌ندروستییه‌كانیان ڕه‌چاو كردووه.
به‌شداری به‌ربڵاوی ئێرانییه‌كانی دانیشتووی سلێمانی له هه‌ڵبژاردنه‌كان
سروش سازانی به‌رپرسی میدیایی كۆنسولگه‌ری ئێران له‌سلێمانی وتی: ڕه‌وتی ده‌نگدان له یه‌عات 8ی به‌یانییه‌وه ده‌ستیپێكردووه و تا سه‌عات 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر باش بووه و نزیكه‌ی هه‌زار تاكوو هه‌زار و 500 كه‌س تا ئێستا ده‌نگیانداوه.
له سلێمانی سێ سندق له كۆنسوڵخانه‌ی ئێران و كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگی خه‌ڵك دانراون.
جێی ئاماژه‌یه، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له به‌غداو بنكه‌كانی دیكه‌ی ده‌نگدان له‌عیراق له‌سه‌عات 8ی به‌یانییه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌و له‌سه‌عات 6ی ئێواره كۆتایی هات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند: 600 هه‌زار كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی پرۆسه‌كه دانراون و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی ده‌بێت و له 133 وڵاته پرۆسه‌كه ئه‌نجامدرا.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23