riklam

نوێنه‌رێك: ناردنی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ نایاسایی نییه‌

ئابوری 05:06 PM - 2021-06-18
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی وردبینی له‌ به‌غداده‌وه‌ سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كردوه‌، كه‌ وردبینی له‌ داھاتی نانه‌وتی ھه‌رێم ده‌كات.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی وردبینی له‌ به‌غداده‌وه‌ سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، كه‌ وردبینی له‌ داھاتی نانه‌وتی ھه‌رێم ده‌كات، له‌ ده‌روازه‌ سنووریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان.

راشیگه‌یاند: كه‌ كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ وردبینیكردنی داھاته‌ نانه‌وتییه‌كان كۆتایھات، ئه‌و كات راپۆرتێك بۆ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 11 ی یاسایی بودجه‌ی گشتی عیراق.

وتیشی: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ ئێستادا حكومه‌تی فیدراڵی عیراق به‌نیازه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی بنێرێت وه‌ك سلفه‌یه‌كه‌ تا كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ ئێستا به‌غدا به‌ ته‌مایه‌ بینێرێت بۆ هه‌ێم ،هیچ جۆره‌ نایاساییه‌كی تیانییه‌ و پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌ نییه‌.

له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی 200 ملیار دینار مانگانه‌ بنێرێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ، وه‌ك پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2021 ی عیراق.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket