riklam

موسڵ.. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك موشه‌كدا ده‌گرن

عیراق 03:55 PM - 2021-06-18
.

.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ژماره‌یه‌ك موشه‌كی له‌ رۆژئاوای پارێزگای موسڵ راگه‌یاند.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق رایگه‌یاند: هێزه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی رۆژئاوای موسڵ له‌ناوچه‌ی عه‌لكانه‌ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ له‌ رۆژئاوای پارێزگای موسڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج موشه‌كی گرتوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و موشه‌كانه‌یان له‌وشوێنه‌دا جێگیركردووه‌، به‌رله‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگه‌نه‌ ئه‌وشوێنه‌، هه‌ڵاتون.

PUKmedia راگه‌یاندنی شانه‌ی ئه‌منی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket