riklam

ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی 4 ھه‌زار كۆچبه‌ری عیراقی ده‌كات

جیهان 03:12 PM - 2021-06-18
.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی 4 ھه‌زار كۆچبه‌ری عیراقی ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی ناڕاسته‌وه‌ هاتبێته‌ ئه‌مریكا دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌كردوه‌ له‌ ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ دۆسیه‌ی 4 ھه‌زار عیراقی كه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی ناراسته‌وه‌ وه‌ك كۆچبه‌ر ھاتونه‌ته‌ ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و تاوانه‌ بسه‌پێت به‌سه‌ریاندا ئه‌وه‌ ده‌یانگه‌رێننه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.

ھه‌ر له‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا ھاتوه‌ تا ئیستا كه‌یسی 500 كۆچبه‌ریان یه‌كلابۆته‌وه‌ كه‌ له‌ تاوانی كوشتن و تیرۆره‌وه‌ تێوه‌گلاون، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌ زووترین كات ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكیان لیبسێنرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ی عیراق بكرێنه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket