riklam

ئابوریناسێك: كێشه‌ی هه‌رێم نه‌بوونی داهات و پاره‌ نییه‌

ئابوری 10:25 AM - 2021-06-18
.

.

مامۆستایه‌كی زانكۆ هۆكاره‌كانی ناسه‌قامگیری ئابوریی و دارایی هه‌رێمی كوردستان روونده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ده‌بێ كه‌رتی گشتی له‌ دۆسیه‌یه‌ به‌شداربێت و هه‌موو به‌ كۆمپانیاكان نه‌سپێردێت.

د. ئه‌یوب سماقه‌یی ئابوریناس‌و مامۆستای زانكۆ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان  دارایی  نه‌بوونی پاره‌ نییه‌، به‌ڵكو خراپ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و  كه‌رته‌یه‌، ئه‌مه‌ش ته‌نیا سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت لێی به‌رپرسیار نییه‌، به‌ڵكو له‌ فه‌رمانبه‌رێكی گومرگه‌كان ده‌ستپێده‌كات  تا دوا فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی.

وتیشی: هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو نه‌توانێ  داراییه‌كی  هه‌میشه‌یی‌و به‌رده‌وام دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رجارێك روبه‌روی قه‌یران و كێشه‌یه‌كی دارایی نه‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ باش به‌رێوه‌بردنی كه‌رتی دارایی گرنگه‌، به‌ڵام له‌وه‌ گرنگتر دڵسۆزی و ده‌ست پاكییه‌.
ئه‌و ئابورییناسه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دۆسیه‌ی نه‌وت كه‌ لایه‌نێكی سه‌ره‌كی داهاتی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنێت پێویستی به‌ دووباره‌ بونیاتنانه‌وه‌ و  ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان هه‌یه‌.

پێشیوابوو: ناكرێ چیتر  ئه‌و دۆسیه‌یه‌  به‌ته‌واوه‌تی ته‌سلیم به‌ كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت، به‌ڵكو كه‌رتی گشتی هاوبه‌شی بكات،  هه‌روه‌ها له‌رێگای   هاوبه‌شی كه‌رت گشتی كار بكرێت  بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بكرێت،  نه‌وه‌ك بۆ كۆمپانیاكان.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket