riklam

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران ده‌ستیپێكرد

جیهان 09:46 AM - 2021-06-18
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-6-2021، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ئێران ده‌ستیپێكرد و سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، ئایه‌توڵلا عه‌لی خامنه‌یی، ئه‌مڕۆ سه‌عات 7:00 ی به‌یانی له‌ حوسه‌یننیه‌ی ئیمام خومه‌ینی له‌ تاران ده‌نگی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سێزده‌هه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێران و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا.

ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگیدا رایگه‌یاند، ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، ڕۆژی گه‌لی ئێرانه‌، ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی هاووڵاتییانی له‌ سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌ ده‌نگدانیان، چاره‌نوسی گشتی و بنه‌ڕه‌تی وڵات بۆ ساڵانی داهاتوو دیاری ده‌كه‌ن.

وتیشی، به‌شداری زۆری خه‌ڵك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ستكه‌وتی ده‌بێت، به‌ڵام یه‌كه‌مجار خودی خه‌ڵك سودی لێده‌بینن، وه‌رن هه‌ڵبژێرن و ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مه‌ بۆ داهاتوی وڵات و تاك به‌ تاكی خه‌ڵكی ئێران گرنگه‌.  

له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ 133 وڵات ده‌نگدانی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت 234 سندوقی ده‌نگدان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆهه‌ڵبژاردن دابینكراوه‌، له‌ناو  ئێران 59 ملیۆن و 310 هه‌زار و 307 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، 29 ملیۆن و 980 هه‌زار و 38 كه‌س له‌ ڕه‌گه‌زی نێر 29 ملیۆن و 330 هه‌زار و 269 كه‌س له‌ ڕه‌گه‌زی مێ مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌.

ملیۆنێك و 392 هه‌زار و 148 كه‌س بۆ یه‌كه‌مجار ده‌نگ ده‌ده‌ن ، له‌ شاری تاران 9 ملیۆن و 815 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، له‌كۆی حه‌وت كاندیدی په‌سه‌ندكراو، ته‌نیا چوار له‌ كانیدانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران ماونه‌ته‌وه‌، یه‌ك كاندیدی ڕیفۆرمخواز هه‌یه‌ و ئه‌وانی تر ئوسوڵگه‌ران.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket