riklam

قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی بنەماڵەی جەمال نەبەز دەكات

شوێنەوار‌‌ 12:59 AM - 2021-06-18
.

.

 قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی خانووی ماڵی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز دەكەن و  خەڵاتی بنەماڵەكەی دەكەن.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە:"هەوڵەكان زیاتر چڕ دەكرێنەوە بۆ پاراستنی سیمای كەلەپوری شاری سلێمانی بەتایبەت لەو گەڕەكە كۆنەكاندا و پشتگیری هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكرێت كە هاوكارن بۆ پاراستنی خانوو و گەڕەكە كەلەپورییەكان.

ئاماژە بەوەشدراوە:" ئەمرۆ 17-6-2021 ئاوات محەمەدـ قائیمقامی سلێمانی بە هاورێیەتی سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان و لیژنەی پاراستنی شوێنەوار، سەردانی خانوو ماڵی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز)ی كرد كە ئێستا لەقۆناغی نۆژەنكردنەوەدایە و لەلایەن (نیعمەت خان) خوشكی جەمال نەبەز و بنەماڵەكەیانەوە پێشوازی لێكران.

لە وتەیەكدا قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی زۆری پێ گەیاندن لە بەرامبەر هەوڵ و كارەباشەكانیان بۆ پاراستنی خانووە كەلەپورییەكانیان و رێگەگرتن لە لەناوچونی ئەو سامانە نیشتیمانییە گەورەیەی شارەكەیان.

رایگەیاند؛ لەگەڵ ئەوەی نەتوانراوە تەواوی خانوو و گەڕەكە كۆنەكان وەكو خۆیان بپارێزرێن، بەڵام بە هەموومان هەموو هەوڵێك دەدەین بۆئەوەی ئەو بەشەی لە خانوو و گەڕەكە كەلەپورییەكانی سلێمانی كە ماوە بیپارێزین.

نیعمەت خان_ خوشكی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز سەرەڕای سوپاسی زۆری بۆ قائیمقامی سلێمانی، باسی لە هەوڵ و گرنگیدانیان بە پاراستنی سیماو پێكهاتەی خانووەكانی بنەماڵەكەیان كرد و وتی: ئەم خانووە تەمەنی (۱۲٥)ساڵە و روبەرەكەی (٦٤٠) مەتر دووجایە و بەهیچ نرخێك رێگەنادەین بروخێنرێت و  بە تێچوو و توانای خۆمان نۆژەنی دەكەینەوەو دەیپارێزین.

هونەرمەند دەوەن مەعروف_ سەرپەرشتیاری نۆژەنكردنەوەی خانووەكە وتی: بە راوێژ لەگەڵ ژمارەیەك هونەرمەند و ئەندازیاری تەلارساز خەریكی نۆژەنكردنەوەی خانوەكەین و دەیكەین بە ناوەندێكی كەلەپوری و مێژووی و بارەگای رێكخراوی رۆشنبیری جەمال نەبەز. ئاماژەی بەوەش كرد تەواوی سیماو پێكهاتەی خانووەكە دەپارێزین و وەكو خۆی نۆژەنی دەكەینەوە.

 

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket