riklam

پەرلەمانتارێک: پاڵاوگەکانی هەرێم بەنزین بۆ عیراق دەپاڵێون و لیتری بە 450 دینار دەدرێت

ئابوری 10:53 PM - 2021-06-17
.

.

بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت پاڵاوكەكانی كوردستان نەوت و بەنزین بۆ عێراق دەپاڵێون و لیتری دەدرێتە 450 دینار، بەڵام لەبازاڕەكانی هەرێم بە (800 و 900) دینار دەیفرۆشنەوە.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانەسروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: پاڵاوگەكانی ( كار، قەیوان، لاناز) توانای دابینكردنی نەوت و بەنزینی كوردستانیان هەیە بەڵام نەوت و بەنزین بۆ عێراق دەپاڵێون و لیتری دەدرێتە 450 دینار، بەڵام لەبازاڕەكانی هەرێم بە (800 و 900) دینار دەیفرۆشنەوە.

 وتیشی: نرخی لیترێك بەنزین خەریكە لە هەزار دینار نزیك دەبێتەوە، بەرپرسان بیانوو دەهێننەوەو دەیخەنە  ئەستۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار و بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە بۆچی لە هەرێم نرخی لێترێك ئەوەندە بەرزەو لەعێراق و ناوچە كوردستانیەكانیش (450) دینارەو بە جێگیری ماوەتەوەو بەرزبونەوەی نرخی نەوت و بەهای دۆلاریش كاریگەری لەسەری درووست ناكات؟

ئاماژەی بەوەشکر: لە هەرێمی كوردستان دوو پاڵاوگە هەیە، هەردووكیان نەوت و بەنزین بۆ عێراق دەپاڵێون کە ئەوانیش پاڵاوگەی كار لە هەولێر رۆژانە (50 هەزار) بەرمیل نەوت دەپاڵێویت و (25 هەزار) دەداتەوە بە عێراق و (25 هەزار) بەرمیلیش بۆ ناوخۆ دەپاڵێوێت، ئەوەی بۆ عێراقی دەنێرێتەوە لیتری دەدرێت بە (450) دینار بەڵام ئەوەی بۆ ناوخۆی هەرێم دەیپاڵێوێت لیتری دەیداتە (800 و 900) دینار.. بۆچی بۆ عێراق بە (450 ) دینار و بۆ هەرێمیش (800 ) دینار و هاوکات لە پارێزگای سلێمانی پاڵاوگەی بازیان ( قەیوان) هەیەو رۆژانەنزیكەی (40 هەزار) بەرمیل نەوت و بەنزین دەپاڵێویت و دەینێرێتەوە بۆ عێراق، لەوێ لیتری دەدرێتەوە بە (450) دینار، بەهەمان شێوەش پاڵاوگەی لاناز رۆژانە (30 هەزار) بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت و نەوتە خاوەكەلە سوریا دەكڕێت و بەرهەمەكەی لە بازاڕی هەرێمی كوردستان دەفرۆشێتەوەو بە نرخی بازار كە لە ئێستادا (800 بۆ 900) دینارە، ئەمە  جگە لە بێ پلانی حكومەت و گیرفان قوڵی سەرمایەدارانی كورد نەبێت چیە..؟؟ واتای چی عێراق نەوتەكەی لە هەرێم بپاڵێوێت و بیباتەوە لای خۆی بیداتە(450) دینار و لە هەرێم و بە تەنیشت پاڵاوگەكانەوە نرخی لیترێك بەنزین (800 و 900) دینار بێت.

سەركۆ ئازاد وتیشی: حكومەت تاكەی پلانی ژێرخانی ئابوری و ووزەی خۆی نیە، واتای چی رۆژانە 430 هەزار بەرمیل نەوت بە دەرەوە دەفرۆشێت و دەیەوێت بەردەوام رێژەكەش زیاد بكات بەڵام ناتوانێت نەوت بداتەپاڵاوگەكانی ناوخۆ بۆ ئەوەی بەنزین و نەوتی سپی بۆناوخۆ دابین بكەن، لەكاتێكدا حكومەت قازانجیەتی ئەو نەوتەی خۆی لەناو خۆ بپاڵێویت و لەناو خۆدا بیفرۆشێت پارەی زیاتر دەستدەكەوێت، واتا ئەگەر بەرمیلێك نەوت بە دەرەوە بفرۆشێت و بەرمیلێكیش لەناوخۆدا داهاتی ناوخۆی زۆر زیاتر دەستدەكەوێت، بەڵام لەبەرامبەر چاوپۆشین لەسەرمایەداران حكومەت خەمی هاوڵاتیانی خۆی نیە، لیترێك بەنزین بە (هەزار) دینار بكڕن. 

وتیشی: حكومەت و بەرپرسان لەبری ئەوەی هەوڵی چارەسەری بەرزبونەوەی نرخی بەنزین بدەن، بیانووی بێ پاساو دێننەوە، گوایە نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەتەوەو بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە بۆیەنرخی بەنزینیش بەرزبووەتەوە، ئەی ئەوكاتەی نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە خوار (20) دۆلار بۆچی نرخی لیترێك بەنزینتان نەكردە 200 دینار..؟؟

ئەوڕیاردەرەی لیژنەی وزە و سامانەسروشتیەكان ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا پاڵاوگەی كار توانای بەرهەمێهێنای رۆژانەی ( 4 ملیۆن و 500 هەزار) لیتر بەنزینی هەیە، پاڵاوگەی قەیوان توانای بەرهەمهێنانی ( 2 ملیۆن) لیتر بەنزینی هەیەن لانازیش بەهەمان شێوە، تاكەی حكومەت ئەوپاڵاوگانە ناچار ناكەن نەوتی سپی و بەنزین بۆ ناوخۆ بپاڵێون و  چیتر چاویان لە بەنزینی پڕ لەسەرەتانی ئیرانی نەبێت. 

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket