riklam

پۆلیسی راپەڕین زانیاری نوێ لەسەر ڕووداوێکی کوشتن بڵاودەکاتەوە

کوردستان 10:15 PM - 2021-06-17
.

.

پۆلیسی راپەرین تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی هاوڵاتیەکی حاجیئاوا دەستگیر دەکات، کە پێشتر بەهۆی ئەو روداوەوە هاوسەرەکەی و دایکی هاوسەرەکەی تۆمەتبار بون.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاندوە: دوای ئەوەی لە ٢١ /٤/ ٢٠٢١ نزیک سەعات ١٠ی شەو لە ناحیەی حاجیاوا هاوڵاتی (س،خ،پ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ پیشەی کاسب دانیشتوی حاجیاوا/دابان لەنزیک ماڵەکەی خۆی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا، و لەهەمان کاتدا ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵینەوە کرایەوە. دواتر ٢ تۆمەتبار دەستگیرکران کە یەکێکیان خێزانی کوژراوەکە و ئەوەی تریان خەسوی کوژراوەکە بوو بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێڕاقی ڕاگیران.

ئاماژە بەوەشکراوە: لەدوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری کردن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا و بە هاوکاری ئاسایشی حاجیاوا بکوژی سەرەکی ڕوداوەکە بەناوی (س،آ،آ ) دەسگیرکرا و بە هەمان ماددە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا، دوای ئەوەی بەڵگەی تەواو و کۆکرایەوە لە دژی تۆمەتباری سەرەکی (س،آ،آ) بەڵام لەسەرەتادا نکۆڵی دەکرد. وە دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و وردەکاری زیاتر و خستنە ڕووی بەڵگەی زیاتر، تۆمەتبار (س،آ،آ) لە ئێستا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا.

لە ئێستادا تۆمەتبار (س،آ،آ) لە بەردەم پۆلیس و دادگا دانی نا بەتاوانەکەی، بە وتەی خۆی دەڵێت کە لەگەڵ خێزانی کوژراو ڕێک کەوتووە کە لە بەرامبەر بڕی ٢٢٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە خێزانی کوژراو وەربگرێت و مێردەکەی بۆ بکوژێت، وە ئەوەبوو لەبەرواری ٢١ /٤/ ٢٠٢١ نزیک ١٠ی شەو تاوانی کوشتنەکەی ئەنجامدا. وە تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ خێزانی کوژراو و خەسوی کوژراو بەهەمان ماددەی یاسایی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket