riklam

عیراق زێرێكى ترى عه‌ره‌بى برده‌وه‌

عیراق 09:45 PM - 2021-06-17
.

.

له‌ پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌بى بۆ یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان ، یاریزانێكى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى مه‌دالیاى زێرى بۆ وڵاته‌كه‌ى برده‌وه‌ .

له‌ دووه‌م رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ له‌ وڵاتى تونس به‌رێوه‌ده‌چێت ، كچه‌ یاریزانى گۆره‌پان و مه‌یدانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق مریه‌م عه‌بدولحه‌مید له‌ یارى بازى به‌رز توانى پله‌ى یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات .

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ماوه‌ى چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت و عێراق به‌ ژماره‌یه‌ك یاریزانى كورده‌وه‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌شداره‌و ٢٠ وڵاتیش تێیدا ركابه‌رى ده‌كه‌ن .

 

PUKmedia به‌شى وه‌رزش - تایبه‌ت

22.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket