riklam

عیراق ..11 بورجی گەیاندنی كارەبا تەقێنرایەوە

عیراق 07:37 PM - 2021-06-17
.

.

لەلایەن گروپی تیرۆرستی داعشەوە لەسنوری پارێزگای سڵاحەدین 11 بورجی گەیاندنی كارەبا لەئێرانەوە تەقێنراوەتەوە.

ئیدارەی پارێزگای سڵاحەدین لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە:" لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا نۆ بورجی گەیاندنی كارەبا لەسنوری پارێزگای سڵاحەدین تەقێنراوەتەوە".

لەلایەكی تریشەوە، مستەفا رەجەبی مەشهەدی بەڕێوبەری بەرهەمهێنانی كارەبای ئێران رایگەیاندوە:" ژمارەیەك بورجی گەیاندنی كارەبا لەنێوان عیراق – ئێران تەقێنراونەتەوە".

رونیشكردوەتەوە:" بورجەكان لەناو خاكی عیراقن و بوونەتە هۆی راگرتنی كارەبا لەنێوان هەردوو وڵات، بەڵام بورجەكان لەناو خاكی ئێران و زیانی بۆ دامەزراوە كارەباییەكانمان نەبووە".

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket