riklam

په‌رله‌مانتارێك: ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێم ده‌بێت بۆ موچه‌ بێت

ئابوری 06:28 PM - 2021-06-17
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم ده‌بێت بۆ مووچه‌ بێت، خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ بواری تر نایاساییه‌و پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌یه‌.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 17-6-2021، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی یاسای بودجه‌ ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ی حكومه‌تی عیراق ده‌ینێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌ته‌نها بۆ مووچه‌ بێت، نه‌ك بۆ شتی تر خه‌رج بكرێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ بواری تر خه‌رجبكرێت ئه‌وا هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌ مامه‌ڵه‌ی كردووه‌، بۆیه‌  خه‌رجكردنی ئه‌و پارانه‌ بۆ بواری تر نایاساییه‌ .

وتیشی: به‌ پێی یاسای بودجه‌ی 2021ی عیراق، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم ، له‌و پشكه‌ی كه‌ له‌بودجه‌ وه‌ریده‌گرێت مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی به‌ ته‌واوی لێبدات، بۆیه‌ ناكرێت حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگرێت بۆ شتی تر به‌كاری بهێنرێت و هه‌مان كات مووچه‌ به‌ لێبڕینه‌وه‌ دابه‌شبكات.

پێشتر زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia له‌باره‌ی ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم، رایگه‌یاند: ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ی له‌به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ بانكی بازرگانی عیراق رێككه‌وتوه‌ كه‌ مانگانه‌ 20 ملیاری له‌بری ئه‌و قه‌رزه‌ی پێشتر كردویه‌تی بیداته‌وه‌ به‌بانكی بازرگانی عیراق، به‌وه‌ش مانگانه‌ 180 ملیار دیناری بۆ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌.

وتیشی: پێشتر كه‌ حكومه‌تی عیراق 356 ملیار دیناری مانگانه‌ی ره‌وانه‌ ده‌كرد بۆ هه‌رێم هه‌موو مانگێك حكومه‌تی هه‌رێم 12 ملیار دیناری قه‌رزی داوه‌ته‌وه‌ به‌ بانكی بازرگانی عیراق.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket