riklam

كۆمەكی سەربازیی پێشكەشی دژە تیرۆری عیراق دەکرێت

عیراق 05:39 PM - 2021-06-17
.

.

هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021 لەچوارچێوەی پرۆسەی وورەی پۆڵایین، چەك و كەلوپەلی سەربازی بەبەهای 6 ملیۆن دۆلار پێشكەشی دەزگای دژە تیرۆری عیراق كرد.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، هێزەكانی هاوپەیمانی/ هێزی ئەركە هاوبەشەكان، لەچوارچێوەی پرۆسەی وورەی پۆڵایین (CJTFOIR) بڕێك چەك و كەلوپەل و ئوتۆمبێلی سەربازی بە بەهای بە 6ملیۆن و نیو دۆلار پێشكەشی دەزگای دژە تیرۆری عیراقی كرد.

راشیگەیاند، ئامانج لەم كۆمەك و هاوكارییە سەربازییانە، پشتیوانكردنە لە هێزە ئەمنیی و سەربازییەكانی عیراق  و سەرخستنی ئەركەكانی لەبەرەنگاربوونەوەو تێكشاندنی تیرۆرستانی داعش، ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم هاوكاری و یارمەتییانە بەشێكە لەبەرنامەی سندوقی داراییدانی مەش و دابینكردنی پێداویستییەكان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش كە لەساڵی 2014ەوە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەسەر بودجەی تایبەتی خۆی بۆ پرۆسەی وورەی پۆڵایین پارەی بۆ دابینكردووە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو بەرنامەیە لەلایەن پرۆسەی ووردەی پۆڵایینەوە سەرپەرشتی دەكرێت و ئامانج لێی پشتیوانیكردنە لەحكومەتی عیراق لەجەنگیدا دژ بەتیرۆرستانی داعش.


PUKmedia راگەیاندنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket