riklam

ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتی ئۆپیك زیاد ده‌كات

ئابوری 05:27 PM - 2021-06-17
.

.

ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتی وڵاتانی ئۆپیك 25 ملیۆن و 463 ھه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌.

رێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایكردووه‌، له‌ دوو مانگی رابردوودا ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ 445 ھه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ زیادیكردووه‌ .
رێكخراوی وڵاتانی ھه‌نارده‌كاری نه‌وت، كه‌ به‌ ئۆپیك ناسراوه‌ له‌ نوێترین راپۆرتیدا رایگه‌یاندووه‌، له‌ مانگی ئاداری 2021 دا ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ 25 ملیۆن و 18 ھه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌ مانگی ئایاردا به‌ تێكڕا ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك بۆ 25 ملیۆن و 463 ھه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ .

راپۆرته‌كه‌ رونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ كۆی 13 وڵاتی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك، ھه‌شت وڵاتیان له‌مانگی ئایاردا به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتیان زیادیكردووه‌ و پێنجیان كه‌میكردووه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، سعودیه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا ھاتووه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا رۆژانه‌ 345 ھه‌زار به‌رمیل به‌رھه‌مھێنانی زیادكردووه‌ .

ئه‌و زیادبوونه‌ش ھاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بوژانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیھان و زیادبوونی خواست له‌ سه‌ر سوته‌مه‌نی و دواین رێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س  بۆ زیادكردنی ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت، كه‌ بریاره‌ قۆناغ به‌قۆناغ ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت به‌رزبكه‌نه‌وه‌ و تا كۆتایی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ 2 ملیۆن و 100 ھه‌زار به‌رمیلی زیاتر بخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌ .

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket