riklam

دهۆك.. به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رھه‌مێنانی فینگه‌ر له‌ په‌تاته‌ دانرا

ئابوری 05:11 PM - 2021-06-17
.

.

به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین كارگه‌ی به‌رھه‌مێنانی فینگه‌ر له‌ په‌تاته‌ له‌ ناحیه‌ی روڤیای پارێزگای دھۆك  دانرا ، كه‌پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای (K-H) به‌پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌بڕی نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ 17-6-2021، له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی  سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی حكومی و باڵیۆزان له‌ ناحیه‌ی رۆڤیای سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی  به‌رهه‌مهێنانی فینگه‌ر له‌ په‌تاته‌ دانرا.

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌م جۆره‌ پڕۆژانه‌ گه‌لێك گرنگ و ستراتیجین، بۆ پشتیوانیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵی و پێشخستنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، وتیشی: كه‌رتی كشتوكاڵ یه‌كێكه‌ له‌بناغه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پێشخستنی ئابووری هه‌ر وڵاتێك.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت ده‌بێته‌ هۆكار بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی پیشه‌سازی، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت، هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار بۆ جوتیارو كرێكاری سنووره‌كه‌ ده‌ڕه‌خسێنێت.

پاشان بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی كارگه‌ی جووتیار، بۆ به‌رهه‌مهێنانی فینگه‌ر له‌ په‌تاته‌، له‌ ناحیه‌ی روڤیای سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك وتی: "به‌رهه‌مهێنانی په‌تاته‌ به‌ هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی خواردن و پیشه‌سازی له‌ كۆتایی ساڵی 2020  به‌شێوه‌یه‌ك زیادیكردووه‌ كه‌ ئێستا نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ 400 هه‌زار تۆن، كه‌ جووتیاران له‌سه‌ر رووبه‌ری 28 هه‌زار دۆنم زه‌وی داچاندن ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ سه‌دان جووتیاری لێهاتوو سه‌رقاڵی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ستراتیژییه‌ بن و ده‌یان كارگه‌ی گه‌وره‌ و مامناوه‌ند بۆ به‌ پیشه‌سازیكردنی په‌تاته‌ دابمه‌زرێت و هه‌زاران هه‌لیكاریش بڕه‌خسێت، هه‌روه‌ها رۆژانه‌ مۆڵه‌تی ده‌یان كۆگای ساردكه‌ره‌وه‌ بده‌ینه‌ جووتیاران بۆ پاراستنی به‌رهه‌مه‌كانیان".

وتیشی: ركابه‌رییه‌كی جوان له‌نێوان كارگه‌كان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی بازاڕی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراقیش .

PUKmedia كۆسره‌ت فه‌یسه‌ڵ كه‌توو


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket