riklam

د.سۆران: یه‌كڕیزی كورد له‌به‌غدا رۆڵی ئه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

ی.ن.ک‌‌ 04:35 PM - 2021-06-17
.

.

ئه‌مڕۆ 17-6-2021، له‌ مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی، د.سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازی كرد له‌ عه‌بدولره‌حیم یوسف حه‌سه‌ن، كاربه‌رێكه‌ری كونسوڵگه‌ری گشتی شانشینی هاشمی ئه‌رده‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ دوایین گۆڕانكاری ناوچه‌كه‌ كراو تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و پێشهاتانه‌ی له‌رووی سیاسی و ئابوری و ته‌ندروستییه‌وه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌خۆیه‌وه‌ ئه‌بینێ.

دواتر باس له‌ په‌یوه‌ندی مێژووی نێوان هه‌ردو گه‌لی دۆست كرا، كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال و شا عه‌بدوڵا وه‌ك دوو دۆستی دێرین بناغه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان داناوه‌و ئێمه‌ش ده‌بێ درێژه‌پێده‌ری ئه‌و بناغه‌یه‌ بین بۆ خزمه‌تی هه‌ردوو گه‌لی برا.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق كه‌ وا بڕیاره‌ له‌ ١٠ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، د.سۆران جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك (ی.ن.ك) خوازیارین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، وه‌ هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و بێگه‌رد بێت كه‌ تیایدا زه‌مینه‌ سازبكرێت بۆ به‌شداری زیاتری هاووڵاتیان.

هه‌روه‌ها لێپرسراوی مه‌كته‌ب باسی (هاوپه‌یمانی كوردستان)ی كرد كه‌له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجام دراوه‌ وه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو رێوره‌سمێكی شایسته‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆكارێك بۆ پاراستنی مافه‌كانی كوردو به‌شداری زیاتری كورد له‌به‌غداد، وه‌ چه‌ند یه‌كڕیزی كورد پارێزراو بێت زیاتر رۆڵی ئه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێگه‌ی كورد به‌هێزتر ئه‌بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket