riklam

خەرجنەکردنی شایستە داراییەکان هۆکاری خراپی رێگاوبانی گەرمیانە

ئابوری 04:32 PM - 2021-06-17
.

.

خەرجنەکردنی شایستە داراییەکان بۆ بەجێ گەیاندنی پرۆژەکان هۆکاری سەرەکی خراپی رێگاوبانە لە سنوری گەرمیان و هۆکاری سەرەکیشە بۆ تەواونەکردنی رێگای دووسایدی نێوان کەلار_دەربەندیخان.

لەو بارەیەوە عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ١٧_٦_٢٠٢١ رایگەیاند: هۆکاری سەرەکی خراپی رێگاوبانی سنوری گەرمیان و تەواونەکردنی پرۆژەکان خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانە.

وتیشی: یەکێک لە پرۆژەکان پرۆژەی بە دووسایدکردنی رێگای سەرەکی نیوان کەلار_دەربەندیخانە کە ئەم پرۆژەیە لە ١٩_١٢_٢٠١٧ دەستبەکار بوین و بە دوو قۆناغ چوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە هەر دەستپێکی پرۆژەکە لەگەڵ هاتنی قەیرانەکاندا بوو کە قۆناغی یەکەمی ٢٤ کیلۆمەترە لە کەلارەوە دەست پیدەکات و تەواو بوەو قۆناغی دووەمی ٤١ کیلۆمەترەو تاناو دەربەندیخانە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهۆی ئەوەی ماوەی ساڵ و نیوێک پرۆژەکە هیچ شایستە داراییەکی بۆ تەرخان نەکراوە نەتوانراوە پرۆژەکە لەکاتیخۆیدا تەواو بکرێت و دواتر لە مانگی ٤ی ٢٠١٩ دوای سەردانێکی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دوبارە بڕێکی تر شایستە دارایی بۆ پرۆژەکە خەرج کراو دواتر بەهۆی قەیرانەکان و دۆخی کۆرۆناوە دووبارە بودجەکەی بۆ ماوەی ٨ مانگ وەستاوە.

ئەوەشیخستەروو کە، بودجەی گشتی پرۆژەکە نزیکەی ١٣٨ ملیار دینارە و هەتا ئێستا ٦٢ ملیاری بۆ سەرف کراوە و بۆ ئەمساڵ ئێمە داوای ٧٠ ملیار دینارمان کردوە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە بەڵام بەنوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران بڕی ١٠ ملیاری بۆ تەرخانکراوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ کەئەو بڕە پارەیە کەمە بەڵام کەمێک پرۆژەکە ئەباتە پێشەوەو ئەگەری تەواوبونی ٧٠٪ ی پرۆژەکە هەیە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket