riklam

عیراق.. رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه‌

عیراق 04:12 PM - 2021-06-17
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌‌ۆ 17-6-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 5 هه‌زارو 189 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 3 هه‌زارو 930 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 30 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 1274هه‌زارو 629 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1188 هه‌زارو 422 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 93.4%، هه‌روه‌ها 16 هه‌زارو 811 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia

7875457574575.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket