riklam

یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ كه‌ڕوی سه‌وز له‌ ھندستان تۆمار ده‌كرێت

جیهان 04:06 PM - 2021-06-17
.

.

له‌ ھندستان یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبون به‌ كه‌ڕوی سه‌وز تۆمار كرا و لێپرسراوانی ته‌ندروستی ھندستان ده‌ڵێن توشبووه‌كه‌ ره‌وشی ته‌ندروستی جێگیر نییه‌ و سود له‌ چاره‌سه‌ره‌كان وه‌رناگرێت.

لێپرسراوانی ته‌ندروستی ھندستان رایانگه‌یاندووه‌، توشبوه‌كه‌ ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌ و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌، پێش ئه‌وه‌ی توشی كه‌ڕوی سه‌وز ببێت.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، توشبووه‌كه‌ ره‌وشی ته‌ندروستی جێگیر نییه‌ و سود له‌ چاره‌سه‌ره‌كان وه‌رناگرێت، چونكه‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا 90 ی سییه‌كانی توشی نه‌خۆشی كه‌ڕوی سه‌وز بون.

نه‌خۆشی كه‌ڕوی سه‌وز، نوێترین جۆری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌یه‌ كه‌ كه‌ڕوو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ  دروست ده‌كه‌ن و زیاتر توشی كۆئه‌ندامی ھه‌ناسه‌ ده‌بن، له‌ ئێستاشدا توێژینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كرێت بۆ زانینی مه‌ترسیی و كاریگه‌رییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket