riklam

نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی دادگای ته‌میز ده‌دات

عیراق 03:19 PM - 2021-06-17
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات، گرنگترینیان ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدراڵی.

دیلان غه‌فور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 22-6-2021، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌و به‌ پێی به‌رنامه‌ی كاریش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كرێت، كه‌ گرنگترینیان ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدراڵی.

راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران به‌ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، زۆرێك له‌ په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان نه‌ده‌بوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كان ته‌واو نه‌ده‌بوو كۆبوونه‌وه‌كان دواده‌خران، بۆیه‌ش به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ هه‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی رابردووه‌ بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی كه‌ ماون.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket