riklam

هیكی: تا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش هه‌بێت هاوپه‌یمانان له‌ عیراق ناكشێنه‌وه‌

عیراق 02:54 PM - 2021-06-17
.

.

باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق ئاشكرایكرد، تا هه‌ڕه‌شه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش هه‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عیراق ناكشێنه‌وه‌.

ستیڤن هیكی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق ڕایگه‌یاندووه‌: تا عیراق نه‌بێته‌ ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و توانای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعشی نه‌بێت، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌و وڵاته‌ ناكشێنه‌وه‌.

وتیشی: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌بێت حكومه‌تیش ئه‌و هێزانه‌ و نێرده‌ دیبلۆماتییه‌كان بپارێزێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket