riklam

شاره‌زوور.. پێشانگایه‌كی كتێب كرایه‌وه‌

کتێب 02:40 PM - 2021-06-17
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 17-6-2021، له‌ناو بینای ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور ناوه‌ندی ئه‌ندێشه‌ هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كتێب  بۆ هه‌موو ئاسته‌كان. ماوه‌ی پێشانگاكه‌ دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .

بڵند كه‌مال ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌ ، كه‌ هاوكات لێپرسراوی ناوه‌ندی  ڕۆشنبیری ئه‌ندێشه‌یه‌ به‌ PUKmedia ڕاگه‌یاند:  ماوه‌ی دوو ڕۆژ پێشانگاكه‌  به‌رده‌وام ده‌بێت ، زیاتر3500 هه‌زار كتێب نمایشكرا له‌ پێشانگاكه‌، ئه‌و كتێبانه‌ی نمایشكرا بریتی بوون له‌ كتێبی سیاسی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و منداڵان ڕۆمان ، زانست چه‌ندین كتێبی دیكه‌ی تر به‌دڵی خوێنه‌ر ئامانجمان له‌وه‌یه‌ كه‌وه‌ خوێنه‌ر ئاشنا بكه‌ینه‌وه‌ به‌ خوێندن و فێر بوون دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه‌ ماوه‌یه‌كی كاتێكی زۆرت لی ده‌بات  سودیشت پێناگه‌ینێت.

وتیشی:  پێشانگاكه‌ رۆژانه‌ له‌سه‌عات 10 ی به‌یانی تا 7ی ئێواره‌ كراوه‌ده‌بێت و  ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ ده‌خایه‌نێت، وتیشی، نرخی كتێبه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ خوێنه‌ر توانای كڕینی هه‌یه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان/ شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket