riklam

کەرکوک.. پانێڵێک سەبارەت بە درامای کوردی بەڕێوەدەجێت

ئەدەب وهونەر 02:38 PM - 2021-06-17
.

.

به‌مه‌به‌ستی ناسینی کێشە و گرفتەکانی درامای کوردی و چارەسەربونیان بەئامادەبوونی هونه‌رمه‌ند نیاز نوری نه‌قیبی سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رفراوان له‌هونەرمەندانی بوارى دراما له چەند شارێکی کوردستان، دەزگای ڕۆشنبیری و هونەری کەرکوک ئێوارەی ڕۆژی چوارشه‌م 6/16 پانێلێکی سەبارەت بە درامای کوردی سازدا .

لەم ڕوەوە هونەرمەند سەردار زەنگنە سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری وهونەری کەرکوک بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: که پانێڵەکە ‌۳ ته‌وه‌ری گرنگی له‌خۆ گرتبوو یه‌که‌میان له‌سه‌ر بينه‌رو بازاڕگه‌ری قسه كرا ‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو پانێڵست هاوار مسته‌فا خان و خاتوو ئاشنا ره‌ووف،

پانێڵی دووه‌م به‌ناونیشانی ( زمان و سینارو ) بۆ ئه‌حمه‌د ره‌زا وبیلال شاکر ڕێکخرا ،

ته‌وه‌ری سێیه‌م پانێڵێکی كراوه‌بوو له‌سه‌ر تەکنیک و ده‌رهێنان،

دواتر خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌ری پانێڵ ره‌خنه‌گری به‌توانا حەمه‌ سوار عه‌زیزو پانێڵستان دابه‌ش کرا، له‌کۆتایشدا راسپارده‌یه‌کی زۆر خرایه‌ ڕوو  لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشەوگرفتانەی هاتونەتە بەردەم هونەرو هونەرمەندان .

به‌شداربوانی پانێڵه‌که‌ش خوازیاربوون ئه‌م جۆره‌ پانێڵانه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت.

PUKmedia ڕزگارشوانی_کەرکوک 

٢٢.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket