فیلمێکی سینەمایی نوێی کوردی نمایشدەکرێت
ئەدەب وهونەر 02:30 PM - 2021-06-17.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" ئامادەی نمایش کردنە.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش" و لە نووسینی سیناریۆی هاوبەشی "شەوکەت ئەمین کورکی" و "محەمەد ڕەزا گەوهەری" سیناریۆنووسی ناوداری سینەمای ئێران، بەم دوایانە دوایین قۆناغەکانی تەکنیکی لە ستۆدیۆکانی شاری ئهستهنبۆل و بەڕلین تەواو کردووە و ئێستاکە ئامادەی نمایش کردنە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە فێستیڤاڵە گرینگەکانی جیهان، بەشداریی دەکات. ئەم فیلمە، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم" له شاری بەڕلین ل وڵاتی ئهڵمانیا و کومپانیای "مەستی فیلم" له شاری سلێمانی؛ بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومهتی هەرێمی کوردستان لە وەرزی پاییزی ساڵی 2019 لە شاری سلێمانی وێنەگیراوە و ستافیکی پیشەگەڕ لە سینەماکارانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان و هەروەها وڵاتی ئەڵمانیا تیایدا بەسەرکەوتووییەوە بەشدارییان کردووە.
لە فیلمی سینەمایی "ئەزموون"دا کۆمەڵێک ئەکتەری بەئەوموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان، تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان، حەمە ڕەشید هەرەس، یانا توانا، سۆلاڤ حەمە غەریب، زەریا سامی، دیدار غەریب، بەهار مەعروفی، ژیر فهرەیدوون، ئومێد زەندی، مەستان مەریوان ...
"ئەزموون" چوارەمین فیلمی بڵندی سینەمایی "شەوکەت ئەمین کورکی"، دوای "پەڕینەوە لە غوبار"، "شوێنێک بۆ یاری" و "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"ە کە بەم بەرهەمە سینەماییانە لە فێستیڤاڵە گرینگەکانی فیلم لە ئاستی جیهاندا بەشداریی کردووە و کۆمەڵێک خەڵاتی بەرچاویی بۆ سینەمای کوردستان بەدەستهێناوە.
ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بریتین لە:
دەرهێنەر: شەوکەت ئەمین کورکی، نووسەرانی هاوبەشی سیناریۆ: شەوکەت ئەمین کورکی و محەمەد ڕەزا گەوهەری، بەرهەمی هاوبەش: فوئاد جەلال، بەرپرسی بەرهەم: لیا دریسچێر Lea Drescher، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: ئەدیب سوبحانی، بەرێوەبەری بەرهەم: عادڵ عەبدوالڕەحمان، مونتاژ: ئیبڕاهیم سەعیدی، موزیک: مەحموود بەرازی، دیزاینی بەرهەم: جەلال ساعیدپەناە، بەرپرسی سەحنە: بەکر فەرەج، دەنگهەڵگر: شەهرام ئەحمەدیان، دەنگدانەر: چاگلەر یێشیلای Çağlar، میکیاج: کارینا ئێڤدۆکیموڤا Karina Evdokimova، دیزاینی جلووبەرگ: کاتارینا نێستێڕۆوا Katharina Nesterowa، یاریدهدهری دەرهێنەر: ئاڤێستا قادر، مونشی سەحنە: سروە عهلی وهیسی، وێنەگری پشت سهحنه: لیزا گوڵ Lise Goll، ڕووناکی: مستەفا سادقی، یاریدهدهری بەڕێوەبەری وێنەگرتن: هادی مەنووچێهرپەناە، یاریدهدهری دەنگهڵگر: هیوا شەو، یاریدهدهری کامێڕا: بەڵێن زهنگەنە، ئاڕمان سهیدی، ژێ کامیل، هێمن دەریا، سەرپەرهشتی دوای قۆناغی وێنەگرتن Post-Production: سینان یۆسف ئۆغڵۆ Sinan Yusufoğlu، دیکۆڕ: سەلاح ساعیدپەناە، ڕاوێژکاری پەروەردە: مەریوان عومەر، یاریدەدهری بهرههم: وارمان سەعید، تارق توفیق قادر، میهرەبان عەبدوڵا، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرهەمهێنەر: مەمەد ئەکتاش، بەرهەمی ساڵی
2021.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون".
PUKmedia مەنسوور جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26