riklam

حكومەتی هەرێم لەپارەكەی بەغداش قەرز دەداتەوە

ئابوری 02:25 PM - 2021-06-17
.

.

سەرەڕای ئەوەی حكومەتی هەرێم لەپارەی نەوت مانگانە قەرز دەداتەوە، رێككەوتنیشی لەگەڵ بانكی بازرگانی عیراق كردوە كە مانگانە لەو 200 ملیار دینارەی لەبەغداوە بۆ هەرێم دەنێردرێت 20 ملیار دیناری لەبری قەرز بداتەوە بە بانكەكە.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ PUKmedia كە بەم نزیکانە ناوەرۆكەكەی بڵاودەكرێتەوە لەبارەی ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم، رایگەیاند: ئەو 200 ملیار دینارەی لەبەغداوە رەوانەی هەرێم دەكرێت، حكومەتی هەرێم لەگەڵ بانكی بازرگانی عیراق رێككەوتوە كە مانگانە 20 ملیاری لەبری ئەو قەرزەی پێشتر كردویەتی بیداتەوە بەبانكی بازرگانی عیراق، بەوەش مانگانە 180 ملیار دیناری بۆ هەرێم دەمێنێتەوە.

وتیشی: پێشتر كە حكومەتی عیراق 356 ملیار دیناری مانگانەی رەوانە دەكرد بۆ هەرێم هەموو مانگێك حكومەتی هەرێم 12 ملیار دیناری قەرزی داوەتەوە بە بانكی بازرگانی عیراق.

PUKmedia گۆران وەهاب 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket