riklam

لەكۆمپانیای دانەوێڵەی كەركوك بڕێكی زۆر پارەو گەنم دیارنامێنێت

ئابوری 10:41 AM - 2021-06-17
.

.

دەستپاكی عیراق لەسەر بەهەدەردانی زیاتر لە 7 ملیار دینار لەكۆمپانیای دانەوێڵەی كەركوك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەڕێوەبەرو ژمارەیەك كارمەندی كۆمپانیاكە دەركردو دەشڵێت: گۆڕانكاری لەئاستی كوالێتی گەنمدا كراوەو بڕێكی زۆری گەنمەكەش دزراوە.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لەدەستەی دەستپاكی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا دەڵێت: فەرمانی دەستگیركردنەكە لەلایەن دادوەری تایبەتمەند بووە بەپێداچوونەوە بەدۆسیەی ئەو كارمەندانەی كۆمپانیای دانەوێڵە لەپارێزگای كەركوك كە پشتی بەستوە بە ماددەی 340 لەیاسای سزادانی عیراقی.  

رونیشیكردوەتەوە: فەرمانەكە لەئەنجامی تۆمەتی زیانگەیاندن بەداهاتی گشتی و یاریكردن بووە بەو ئاستەیبۆ وەرگرتنی گەنم دیاریكراوە، لەگەڵ دزینی بڕێكی زۆری گەنمەكە.

لەبارەی ئەو پارەیەشی كە بەهەدەر دراوە، دەستەی دەستپاكی عیراق دەڵێت: كۆی ئەو پارەیەی بەهەدەر دراوە زیاتر لە 7 ملیار دینارە، بۆیە دەبێت فەرمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە جێبەجێ بكرێت و رابگیرێن و لەلایەن دادوەری تایبەتمەند بەدۆسیەكەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوی دەستەكە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەرو كارمەندانی كۆمپانیای دانەوێڵەی كەركوك كە ژمارەیان 15 كەسە لەئەنجامی هەڵمەتێكی دەستبەسەرداگرتندا بووە كە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لەپارێزگای كەركوك لە 9ی ئازاری ئەمساڵدا لەكۆگاكانی كۆمەڵَگەی ریازی سەر بەكۆمپانیاكە ئەنجامیداوەو دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە كە بڕی بەهەدەردانی پارەكە گەیشتوەتە 7 ملیارو 42 ملیۆن دینار.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket