riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:37 AM - 2021-06-17
.

.

رووداوەكان..

656: تیرۆركردنی خەلیفە (عوسمانی كوڕی عەفان) سێهەم خەلیفەی راشیدین لەماڵەكەی خۆیدا.

1579: دەریاوانی بەریتانی فرەنسیس دریك رۆشت بە بەندەری باكوری شاری (سانفرانسیسكۆ) لە ویلایەتی فلۆریدا و ئەوەش لەمیانی گەشتی سوڕانەوەی بە دەوری زەویدا.

1795: قونسولی فەرەنسی لەقاهیرە پێشنیاری كرد بۆ وڵاتەكەی بە گرتنی میسر بە رێگای سەربازیی بۆ پارێزگاریكردنی بەرژەوەندیەكانی فەرەنسا.

1797: كوشتنی ئاغا (محەمەد شا) لەهێرشێك لەسەر رووباری (ئاراس) لەخێمەكەی خۆیدا لە لایەن (سادق خان) سەرەك خێلی شكاك.

1800: فەرەنسیەكان (سلیمان حەلەبی)یان لەسێدارەدا بەهۆی هەستانی بەتیرۆركردنی سەركردەكەیان (جەنەرال كلیبەر).

1919: شێخ مەحمودی حەفید لەشەڕی دەربەندی بازیان برینداركراو لە لایەن هێزەكانی سوپای بەریتانیا (ئارنۆلد ویلسن) دەستگیركرا.

1920: بەریتانیا بڕیارێكی دەركرد كە حكومەتێكی عەرەبی بەناوی عیراقەوە دامەزرێنێت و (پێرس كۆس) كرایە نوێنەری مەندوبی سامی بەریتانیا لەبەغدا.

1922: كۆنگرەی نیشتمانی لەڤییەنا، كە تێیدا دان بەمافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی كورد نرا .

1923: بەهۆی  بەرگری شۆڕشگێڕی چەكدارانی ( شێخ مەحمود) هێزەكانی سوپای بەریتانیا لەسلێمانی و دەورەبەری پاشەكشەیان كرد.

1925: ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆلی جنێڤ –ی تایبەت بەقەدەغەكردنی بەكارهێنانی گازە ژەهراوییەكان و چەكی بایۆلۆجی لەجەنگدا.

1940: دۆقی بەلتیقی ئیستونیا و لاتیفیا و لیتوانیا كەوتنە ژێر دەسەڵاتی سۆڤیەتیەوە.

1940: شانشینی یەكگرتوو و هێزەكانی هاوپەیمانان ناچاربوون پاشەكشە بكەن لەفەرەنسە دوای ئەوەی هێزەكانی ئەلمانیای نازی لە سی بەش دوو بەشیان داگیركرد.

1944: سەربەخۆیی ئایسلەندە لە دانیمارك.

1953: سەرهەڵدانی شۆڕشی كرێكاری لەئەڵمانیای خۆرهەڵات.

1967: چین هەستا بەیەكەمین تاقیكردنەوەی ئەتۆمی و تەقاندنەوەی بۆمبی هایدرۆجینی.

1972: دەرچوونی رۆژنامەی (دیدی نوی) لە بەغدا.

1972: دەستگیركردنی 5 فەرمانبەر لەكۆشكی سپی بەهۆی تێوەگلانیان لە فەزیحەتی (ووترگیت).

1986: چوار تەقینەوە لەكوێت لەچەند دامەزراوەیەكی نەوتی لەناوچەی ئەحمەدی كە بووە هۆی ئاگركەوتنەوەیەكی گەورە لە بەندەری ئەحمەدی، ریكخروای شۆڕشگێڕانی عەرەبی بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوانەیان لەئەستۆ گرت.

1987: لە سێدارەدانی سێ مامۆستای شاری كەركوك، شەهیدان /عەبدولقادر

مەلا عومەر(1939), شێرزاد جەباری (1947), ڕەئوف عەبدولڕەزاق (1949) .

1992: وەفدێكی باڵای سەندیكاكانی ئیتاڵیا سەردانی پەرلەمانی كوردستانی عیراقیان كرد.

1994: دەستپێكی پاڵەوانێتی تۆپی پێی جیهانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.

1994: دەستگیركردنی یاریزانی تۆپی پێی ئەمریكی و ئەكتەر (ئو جای سیمبسۆن) بۆ هۆی تێوەگلانیەوە لە كوشتنی خیزانەكەی و هاوڕێكەی.

2000: ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم بینای (عەتار) لەسلێمانی 300 مەتر دوور لەحوسەینیەی (الحكیم) تەقیەوە و 19 هاووڵاتی برینداربوون.

2010: راگەیەنرا كە عیراق مەترسیدارترین ناوچەیە بۆ رۆژنامەنوسان.

2010: لەهۆڵی (نیاندەرتاڵ)ی شاری هەولێر پێشانگایەكی هونەری بۆ هونەرمەند (نەوزاد محێدین) لەژێر ناوی (تۆپباران و ئاوارەكانی قەندیل) كرایەوە.

 

لەدایكبوون..

1239: مەلیك ئیدواردی یەكەم، مەلیكی ئینگلتەرە.

1882: ئیجور سترافینسكی، مۆسیقاری ئیتاڵی.

1888: هاینز جودیریان، عەسكەرتاری ئەڵمانی.

1898: ئیشەر، نیگاركێشی هۆلەندی.

1917: یوسف السباعی، ئەدیب و وەزیری میسری.

1920: فرانسوا جاكوب، پزیشكی فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1965ز.

1931: كەوسەر رەمزی، ژنە ئەكتەری میسری.

1940: جۆرج ئەكرلۆف، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لەزانستە ئابووریەكان لەساڵی 2001ز.

1942: محەمەد ئەلبرادعی، دیبلۆمات و سیاسەتمەداری میسری و سەرۆكی پێشووی وەكالەتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2005ز.

1943: باری مانیلۆ، گۆرانیبێژی ئەمریكی.

1953: فوئاد بخش، ئەكتەری سعودی.

1960: تۆماس هادن چورچ، ئەكتەری ئەمریكی.

1963: گریگ كینیر، ئەكتەری ئەمریكی.

1969: ئیلیا تسیمبالار، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی روسی.

1971: باولینا روبیو، ژنە گۆرانیبێژی مەكسیكی.

1973: لویس لیتریر، دەرهێنەری فەرەنسی.

1977: رانیا مەلاح، ئەكتەری سوری و نیشتەجێی میسر.

 

وەفات..

656: خەلیفە عوسمانی كوڕی عەفان: سێهەم خەلیفەی راشیدین.

1631: مومتاز محەل، ئەو ژنەی خاوەنی مەزارگەی بەناوبانگ (تاج محەل)ە.

1696: یۆحەننای سێهەمی سوبیاسكی، مەلیكی پۆڵەندە.

1800: سلێمان حەلەبی، تێكۆشەری سوری كە هەستا بە تیرۆركردنی جەنەرال كلیبەر.

1940: ئارسەر هاردن، زانای كیمیای زیندەیی بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵێ‌ كیمیای ساڵی 1929ز.

1968: خۆسیە ناسازی، یاریزانی تۆپی پێی ئۆرۆگوایانی.

1981: ریچارد ئوكونرو، عەسكەرتاری بەریتانی.

1990: ئەحمەد عدوانی، شاعیری كوێتی.

1998: محەمەد متەوەلی شەعراوی، پیاوی ئاینی میسری.

2001: دونالد كرام، زانای كیمیای  ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1987ز.

2002: فیرتەر فالتەر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.

2006: علی السمیری، ئەكتەری كوێتی.

2010: عەبدولعەزیز ئەلحماد، ئەكتەر و هونەرمەندی شێوەكاری سعودی.

2012: رودنی كینگ، هاووڵاتی ئەمریكی كە بووە هۆی قوربانی وەحشیگەرانە لەلایەن پۆلیسی لۆس ئەنجلوسەوە.

 

جەژن و بۆنەكان..

رۆژی جیهانی بنبڕكردنی وشكەساڵی و بەبیابان بوون.

رۆژی نیشتمانی لە ئایسلەندە.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەلەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket