riklam

پەرلەمانی عیراق لەسەر ناردنی پشكی هەرێم روونكردنەوە دەدات

ئابوری 08:03 PM - 2021-06-16
.

.

دارایی پەرلەمانی عیراق داوا لە حكومەتی عیراق دەكات پابەندبێت بەناردنی پشكی هەرێم و دەشڵێت: یاسای بودجە نەخشە رێگایەكی رونی دیاریكردوەو مایەی گۆڕانكاری و موجامەلەكردنی نیە. 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەبارەی ناردنی پشكی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: داوا لەئەنجومەنی وەزیران دەكەین پێویستە پابەندی دەق و ناوەرۆكی یاسای بودجەی فیدراڵی 2021 بێت كە پەیوەندی بەمیكانیزمی خەرجكردنی پشكی هەرێمی كوردستانەوە هەیەو هیچ لێكدانەوەیەكی جیاواز هەڵناگرێت.

لیژنەكە ئەوەشی رونكردوەتەوە: یاسای بودجە نەخشە رێگایەكی رونی دیاریكردوەو مایەی گۆڕانكاری و موجامەلەكردنی نیە، چونكە پابەندبوونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقی دیاریكردوە، هەر لایەنێكیش پێشێلی ئەو دەقە بكات كە لەیاسای بودجەدا هاتوە بەرپرسیارێتی یاسایی دەكەوێتە ئەستۆ.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket