riklam

عیراق.. زیاتر لە 5 هەزار توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

عیراق 06:00 PM - 2021-06-16
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌‌ۆ 16-6-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 5 هه‌زارو 139 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 4 هه‌زارو 349 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 19 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 1269 هه‌زارو 440 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1184 هه‌زارو 492 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 93.4%، هه‌روه‌ها 16 هه‌زارو 781 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PUKmedia

٢٢.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket