riklam

جوتیار عادل باس لەچارەسەرکردنی بەرزی نرخی بەنزین دەکات

ئابوری 05:02 PM - 2021-06-16
.

.

وتەبیژی حكومەتی هەرێم باس لە هۆكارەكانی گرانبوون بەنزین لە هەرێمی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت لایەنە پەیوەندارەكانیان راسپاردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەرێوەچوو،  د.جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هۆكاری گرانبوونی بەنزین بۆ گرانبوونی نرخی نەوت لە جیهان دەگەڕێتەوە، ئەو گرابونەش تەنیا لە كوردستان نیە بەڵكو زۆربەی وڵاتانی گرتۆتەوە.

وتیشی: لەگەڵ ئەوەش لایەنە پەیوندارەكانمان راسپاردوە بۆ بەدواداچونی ئەو پرسە و پێویستە چارەسەرێكی بۆ بدۆزرێتەوە، بەجۆرێک نرخەکە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت.

لەبارەی جیاوازی نرخی بەنزین لە نێوان هەرێم و ناوچەکانی تری  عیراق د.جوتتار عادل وتی: بەهۆی کەمی ژمارەی پاڵاوگەکان لە کوردستان ناتواندرێت وەکو پێویست بەنزین بەرهەم بهێندرێت، بەڵام لە ناوچەکانی تری عیراق ژمارەی پاڵاوگەکان زۆر زیاتر.

پێشتریش ئەندامانی ئەنجومەنی  پارێزگای هەولێر  رایانگەیاندبوو بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرابوونی بەنزین پێویستە حكومەت پاڵپشتی كەرتی تایبەت بكات  و خۆی بەنرخێكی هەرزانتر بەنزین بۆ هاوڵاتیان دابینبكات،  هەوەك چۆن حكومەتی عیراق ئەو  كارە دەكات،  بەهۆیەوە نرخی یەك لیتر بەنزین بە 450 دینارە،  لەكاتێكدا لە كوردستان گەیشتۆتە 700 دینار و زیاتر.


PUKmedia تەها عەبدوڵڵا_هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket