riklam

بەغدا گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگرێت و پارەکەشی دەدات

ئابوری 03:36 PM - 2021-06-16
.

.

هەردوو وەزارەتی بازرگانی عیراق و هەرێمی کوردستان کۆبونەوەو چەندین بابەتی پەیوەست بە شایستە داراییەکانی جوتیاران و گەنمی جوتیاران و بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان گفوگۆیان لەبارەوە کراو بڕیاری لەبارەوە دراوە.

علا ئەحمود جبوری وەزیری بازرگانی عیراق و کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دوای کۆبونەوەی ئەمڕۆ چوار چوممە ١٦_٦_٢٠٢١ لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکە چۆنیەتی پەلەکردن بوە لە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ و ساڵانی پێشوو و هاوکات وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاریداوە گەنمی جوتیارانی هەرێم وەربگرێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد: گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا کراوەو هەوڵدەدرێت کوالێتی ئەو بەرهەمانەی دابەشدەکرێت باشتر بکرێت، بەتایبەت کە هاوڵاتیان گلەییەان لە ئارد هەبووە.

ئەوەشخرایەروو، بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی هەرچی کێشەو گرفتی نێوان عیراق هەرێمە بەزووترین کات چارەسەر بکرێت و نەهێڵرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket