riklam

هێزەکانی سوپای عیراقی گوندێکی باشوری داقوق دەپشکنن

عیراق 02:26 PM - 2021-06-16
.

.

سوپای عیراق گوندێکی باشوری داقوق دەپشکنن و هەر ماڵێک چەکی بێ مۆڵەت و زیاتر لە چەکێکی هەبێت دەستی بەسەردادەگیرێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: سەعات 8ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١٦-٦-٢٠٢١ هێزەکانی فیرقەی 14ی سوپای عیراقی و هەواڵگری فیرقە دەستیان کردوە بە هەڵمەتێکی گەران وپشکنین لە نێو گوندی (عەلی ) هەفتەغار کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای قەزای داقوق.

سەرچاوەکە وتی ئەو هێزە ماڵ بە ماڵ گەراون بەدوای چەکی مامناوەند وتەقەمەنی بەڵام بۆ هەر ماڵێک لە گوندەکە بۆیان هەیە یەک چەکێکی جۆری کلاشینکۆفیان هەبێت بۆ پاراستنی سەروماڵی خۆیان ودەبێت ژمارەی ئەو چەکەش تۆمار بێت لە لای هێزەکە کە سنوری گوندەکانی هەفتەغار دەپارێزن.

هەروەها لای خۆیەوە ڕاشیگەیاند: هەر ماڵێک چەکەکەی تۆمار نەکرابوو ئەمڕۆ تۆمارکران ولە سەعات 11:30 دەقیقەی پێش نیوەڕۆ کۆتای بە هەڵمەتەکە هات .

PUKmedia محەمەد فائق_خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket