riklam

دەربەندیخان..گەنجێک بەدەستڕەنگینی بژێوی ژیانی دابیندەکات

هەمەرەنگ 02:17 PM - 2021-06-16
.

.

ئەو دەیەوێت لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە حەزی منداڵی بهێنتە دی و ئەو کەسانەشی وەک ئەو حەزیان بەو بوارەیە هاوکارو پاڵپشتیان دەبێت لەهەموو ڕوویەکەوە هاوکاری دەبێت.

ئەحمەد بورهان شێوەکار بە ئەحمەد ئاڕتێست ناسراوە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:-  لە ١٧ ی ٢ ی ٢٠١٩ دەستم کردوە بەوێنەکێشان لە سفرەوە واتا ئێستە بەردەوامم لەکارکردن بێ وەستان.

وەک پشتگیر و هاوکاری تەنها بینەرەکانم و بوون هیچ کەسی تر نەبووە ، ئامانجی سەرەکی من لەم کارە تەنها ئاسودەم دەکات لەگەڵ ئەوەشدا نزیک ٢ ساڵ پارەشم پێ پەیدا کرد وەک پژیوی بۆ خۆم  ، ئێستا تەنها وەک حەزێک و ئاسوودەییەک دەیکەم،  وەک و پێشانگاش پێشانگای خۆمم نەکردۆتەوە داوایان لێ کردوم  چەندین جار بەڵام من   وەک خۆم باوەڕم بە پێشانگای کوردستان نییە چونکە کوردستان و کاری هونەرییان نەوتوە.

ڕاشیگەیاند:- ئەمەوێت لە ڕێگای کارەکەمەوە خەڵکی تریش فێربکەم وەک چۆن خۆم ئاسوودە بووم ئەوانیش ئاسوودە بکەم هەمیشە حەزم لی بووە هاوکارو پاڵپشتی دەوربەرەکەم بم ئەوانەی حەزیان بەم کارەیە هاوکار پاڵپشتیان دەبم لەهەموو ڕوویەکەوە .
 
وتێشی :- سەرەتای فێربوونم هەوڵم دا لە یوتوبەوە فێربم بە زمانی کوردی تەنها کەناڵێکیشم دەست نەکەوت، دواتر لە وێنەکێشە بیانییەکانەوە فکرەم وەرگرت و خۆم هیلاک کرد و بەردەوام بووم و کۆڵم نەدا  فکرەی دانانی کەناڵێکی فێرکاری وێنەکێشانم بۆ هات٫ وەک زمانە بیانییەکان من بوومە یەکەم گەنج کەناڵ بۆ فێربوونی وێنەکێشان بەزمانی کوردی و ناوەکەشی Ahmed artist ناونراوە
 
زیاتر وتیشی:- خوێندنیشم تەواو نەکردووە لە پۆلی ١١ ی زانستی وازم لە خوێندن هێنا و دەستم کردوە بە ئیش کردن و کەسابەت.

 ئاماژەی بەوەشکرد :- ئەوەی ویستم بە دەستم هێنا بەڵام درەنگ چێژەکەی نەممابوو هیوادارم ئێوە لەکاتی خۆیدا بەدەستی بهێنن و هەوڵدان دەتگەیەنێتە ئامانجەکەت بەو مەرجەی کۆڵنەدەیت بەردەوام ببیت.


PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان-شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket