riklam

دوو كاندیدی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئێران كشانەوە

جیهان 01:50 PM - 2021-06-16
.

.

هەر یەك لە عەلی ڕەزا زاكانی و موحسین میهر عەلیزادە لە پرۆسەی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئێران كشانەوە.

بۆ سیانزەهەمین خولی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران 7 كەس لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور پەسەند كرابوون كە دوو كەس لەو حەوت كەس لە پرۆسەكە كشانەوە.

عەلی ڕەزا زاكانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە بە قازانجی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پرۆسەكە دەكشێتەوە.

پێشتریش موحسین میهرعەلیزادە كاندیدێكی دیكەی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئێران لە پرۆسەكە كشایەوە بە بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بكات كە لە قازانجی كام كاندیدی دیكە لە پرۆسەكە دەكشێتەوە.

ڕۆژی هەینی 18-6-2021 هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئێران دەستپێدەكات.

ئیبراهیم ڕەئیسی، ناسری هیمەتی، موحسین ڕەزایی، سەعید جەلیلی و ئەمیر حسێنی هاشمی زادە پێنج كاندیدن كە ركابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران.

PUKmedia  ئاژانسەكانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket