riklam

بەغدا.. 2 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەخرێنە خوارەوە

عیراق 12:48 AM - 2021-06-16
.

.

درەنگانی ئەمشەو لەناوچەی زەعفەرانیەی باشوری بەغدا، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەخرێنە خوارەوە.

كەناڵی دجلەی ئاسمانی، لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:" ئەمشەو دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە هەڵگری بۆمب بوون، لەسەرووی سەربازگەی رەشید لەناوچەی زەعفرانیە خراونەتە خوارەوە".

رونیشكراوەتەوە:" یەكێك لەفڕۆكەكان لەگۆڕەپانێكدا كەوتووەتە خوارەوەو هیچ زیانێكی نەبووە".

هەر بەپێی زانیاریەكان هێزە ئەمنیەكان چوونەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكان و بەناوچەكەدا بڵاوەیان پێكراوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket