riklam

خالید شوانی: ئەنجومەنی وەزیران مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

ئابوری 11:40 PM - 2021-06-15
.

.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا دووپاتی دەكاتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رازی بووە بەناردنی 200  ملیار دینار بۆ هەرمانگێك وەك بەشە بودجەی هەرێم و لە1-1-2021 ەوە ئەژمار دەكرێـت.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاندوە:" خۆشحاڵ بووین دوای رێكەوتن لەسەر یاسای بودجە وپاش هەوڵ و گفتوگۆكانی تیمی دانوسانی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی كاك قوباد تاڵەبانی لەپێناو جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاساكە ، وهەنگاونانی عەمەلی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێكردنی پابەندبونە یاساییەكانی ، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا مانگانە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت لە٢٠٢١/١/١ هەژمار بكرێت.

وتووشیەتی:" هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەك بۆ چارەسەر كردنی كۆی كێشەكان و مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان، و هەر لێرەوە ئەمانەوێت رایبگەیەنین كە تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی فیدراڵی وهەرێم دەستیان بەووردبینی لە داهاتە نانەوتیە فیدراڵییەكان كردوە لە ماوەیەكی نزیكدا راپۆرتی هاوبەشیان ئامادە ئەبێت ،و بەردەوام ئەبین لەسەر جێبەجێكردنی پابەندییەكانی تری یاسای بودجە ، لێرەوە بەگرنگی ئەزانم سوپاسی پشوو درێژی هاوڵاتیانی كوردستان بكەین وهیوادارین ئەم هەنگاوانە ببنە مایەی سەقامگیری و گەشەی ئابوری وچارەسەر كردنی كێشە ئابووری وداراییەكان .

PUKmedia داڕشتنەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket