riklam

ئابوریناسێك: نزیكبوونەوەیەكی هەرێم و بەغدا سەقامگیری ئابوری دێنێتەكایەوە

ئابوری 10:45 PM - 2021-06-15
.

.

دەنگۆی ناردنی پشكی هەرێم لە بەغدا‌و جێبەجێكردنی  رێكەوتنی نێوان هەردوولا لەچوارچێوەی  یاسای بودجەی ئەمساڵی عیراق كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە‌و ئابوریناسێك باس لەكاریگەریەكانی ئەو گۆڕانكاریانە  لەسەر بازاڕ و زیادبوونی جموجۆڵی بازرگانی دەكات.

شەماڵ نوری  ئابوریناس ‌و ئەندامی ئەنجومەنی ئابوریناسی كوردستان  بە PUKmedia ی راگەیاند: هەر جۆرە رێكەوتنێك و نزیكبوونەوەیەكی نێوان هەرێم و بەغدا سەقامگیریەكی ئابوری دێنێتەكایەوە، بەو پێیەی بازاڕەكانی كوردستان پەیوەستە بە رووداوە  سیاسی و ئابورییەكانەوە، بۆیە لەكاتی راگەیاندنی هەواڵێكی دڵخۆشكەر جولەیەك دەخاتە بازاڕەكان.

وتیشی: دەنگۆی  جێبەجێكردنی رێكەوتنی نێوانیان و ناردنی پشكی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە لەكاتێكدایە نرخی نەوت بەرادەیەكی باش بەرزبۆتەوە، ئەمەش بۆ وڵاتێكی وەك عیراق بە هەرێمی كوردستانەوە كە سەرچاوەی سەرەكی بودجەكەی نەوتە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر زیادبوونی داهات‌و چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەران دەبێت.

ئەو ئابوریناسە  ئاماژەی بەوەشكرد: هەركاتێكیش بازاڕەكان  لەرێگای چارەسەركردنی كێشە سیاسی و ئابورریەكان جموجۆڵیان تێكەوت، جگە لەوەی   كڕین‌وفرۆشتن بەرزدەبێتەوە‌و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان  دەست پێدەكەنەوە، لەهەمانكات كاریگەری لەسەر زیادبوونی داهاتی دەروازە سنوریەكانیش دەبێت، وتا هەموویان وەك زنجیرەیەك وایەوە و بەیەكەوە بەستراوە.

شەماڵ نوری ئەوەشی نەشاردەوەهەموو ئەو پێشبیانەی دەكرێت بۆ باشبوونی  رەوشی ئابووری و دارایی هەرێم پەیوەستە بە ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە لە سەر ئاستی سێكتەرە سەرەكیەكانی وەك دەروازە سنورەییەكان‌و فرۆشتنی نەوت و شێوازی وەرگرتنی باج وكارەباو گرێبەستی كۆمپانیا گەورەكان لەو بوارانە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا-هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket