riklam

حكومەتی عیراق بڕیاری ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی دا

ئابوری 09:04 PM - 2021-06-15
.

.

حكومەتی عیراق بڕیاریدا لە رێگای وەزارەتی داراییەوە مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

لەوبارەیەوە شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ 15-6-2021 ی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عیراقدا بڕیاردرا بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.

راشیگەیاند: حكومەتی عیراق لە رێگای وەزارەتی داراییەوە مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت دوای وردبینیكردن لە داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان،  بەپێی بڕیارەكەش لە 1-1-2021 ەوە پشكی هەرێم خەرجدەكرێت كە دەكاتە شەش مانگ و لە یەك ترلیۆن و 200 ملیار دینار پێكدێت.

لە هەرێمدا زیاتر لە 1 ملیۆن و 250 هەزار مووچە خۆر هەن، حكومەتی هەرێمیش  بۆ لێنەبڕینی مووچە مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket