riklam

كازمی: رێگه‌ناده‌ین وه‌زاره‌ته‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنرێن

عیراق 07:40 PM - 2021-06-15
.

.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی حوزه‌یرانی 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ ته‌واوی ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاربهێنرێت و روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا، حكومه‌تێكی پیشه‌ییه‌و هه‌ر كه‌سێكیش وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن به‌كابهێنێت رووبه‌ڕووی لێپێینه‌وه‌ ده‌بێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا كه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی ده‌ریكردووه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ستی PUKmedia كه‌وتووه‌، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، راشیگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا یادی فه‌تواكه‌ی سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌لی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌عیراق ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ییان بینی له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرو شكستپێهێنانی داعشدا، پیرۆزبایشی له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان كرد به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌نووسی له‌عیراق، هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی رۆژنامه‌نووسانی كرد له‌راستكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كان، ئاماژه‌شی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی دا بۆ پارێزگای زیقار كه‌له‌میانیدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی په‌كخراوی كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ پێش چه‌ند ساڵێك ته‌واو بكرانایه‌، به‌ڵام به‌هۆی خراپی ئیداره‌و گه‌ندڵییه‌وه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ په‌كیانخرابوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ كۆمه‌ڵێك سكاڵایان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێك رێكار ده‌گیرێنه‌به‌ر كه‌ بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنرێن ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حسابی قوت و بژێوی هه‌ژاران، به‌دواداچوونیش بۆ ئه‌م سكاڵایانه‌ ده‌كه‌ن و رازیش نابن قوت و بژێوی هاووڵاتیان بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنرێت.

PUKmedia نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket