riklam

رۆناڵدۆ گورزیشی له‌ كۆكاكۆلا وه‌شاند

جیهان 03:30 PM - 2021-06-15
.

.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌جوڵه‌یه‌ك فرۆشی به‌رهه‌می كۆكاكۆلای له‌بازاره‌كانی جیهاندا به‌ ڕ‌ێژه‌یه‌كی به‌رز داشكاند.

رۆناڵدۆ ئێواره‌ی دوینێ دووشه‌ممه‌ له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی پێش یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ پاڵه‌وانێتیی یۆرۆی 2020، له‌ ساتی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی بۆ ژووری كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان له‌ یاریگای پوشكاش ئه‌رینا له‌ بۆداپێستی پایته‌ختی هه‌نگاریا، دوو بوتڵ كۆكاكۆلای به‌رده‌می لابرد و بتڵه‌ ئاوێكی به‌رزكرده‌وه‌و ڕ‌ایگه‌یاند كه‌ ئاو ده‌خوات نه‌ك خواردنه‌ گازییه‌كان.

هه‌ر پاش ئه‌و كاره‌، ئه‌مڕ‌ۆ فرۆشی كۆكاكۆلا له‌بۆرسه‌ی جیهانی به‌ رێژه‌ی 0.34 دابه‌زی و گورزێكی كوشنده‌ به‌ر ئه‌و كۆمپانیا جیهانییه‌ كه‌وتووه‌.

پێشتریش رۆناڵدۆ چه‌ند جارێك دژایه‌تی خۆی بۆ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان ده‌ربڕ‌یوه‌ و ئاشكرایكردووه‌ ته‌نیا زیان ده‌به‌خشن نه‌خۆی نه‌ منداڵه‌كه‌شی به‌كاری ناهێنن.

PUKmedia به‌شی وه‌رزش - سه‌رچاوه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket