riklam

عیراق به‌ رێگای دیبلۆماسی كار بۆ ڕاگرتنی ھێرشه‌كانی توركیا ده‌كات

عیراق 03:19 PM - 2021-06-15
.

.

یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه‌چه‌كداره‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ھه‌وڵیدایه‌ له‌ ڕێگه‌ی دیپلۆماسیه‌وه‌ ڕێگه‌ بگرێت له‌ ھێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان.

وتیشی، به‌ پێی ده‌ستوری عیراقی ده‌بێت وڵاتانی هاوسێ ڕێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عیراق بگرن ،ھه‌مان شێوه‌ عیراقیش ده‌بێت رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی وڵاتانی دراوسێی بگرێت.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه‌چه‌كداره‌كانی عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، زۆرێك له‌ وڵاتان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كانیان پشت به‌ ته‌كنه‌لۆژیا ده‌به‌ستن ئه‌وانیش له‌ ئێستادا چه‌ندین كامێرای چاودێرییان له‌ ناوچه‌كانی نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌ داناوه‌ و ھیوادارن له‌ داھاتوودا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبھێنێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket