هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم و ناوچه‌كان له‌فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ریپۆرتاژ 02:10 PM - 2021-06-15.
له ڕۆژانی 20 و27 ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی ئیداری ناوچه‌و هه‌رێمه‌كانی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه هه‌موو شه‌ش ساڵ جارێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و برێتیه له پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی گشتی بۆ ناوچه ئیداریه‌كانی ناوچه‌كان و هه‌رێمه‌كان به 155 لیست كاندیده‌كانیان به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئه‌م لیستانه به هاوپه‌یمانیه‌تی و به تاك به‌شدارن و یاساش رێگایان پێده‌دا كه له خولی دووهه‌مدا به‌پێی راژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانیان هاوپه‌یمانیه‌تی و هه‌مئاهه‌نگی له نێوان لایه‌نه‌كاندا بكرێت و وابڕیار بوو ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له مانگی ئازاری ئه‌م ساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به هۆی كۆرۆناوه دواخرا بۆ 20و27 ی مانگی حوزه‌یرانی 2021.
نه‌خشه‌ی ئیداری فه‌ره‌نسا برێتیه له 13 هه‌رێم هه‌ر هه‌رێمه‌ش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به خۆیه‌وه به‌ستۆته‌وه ، جگه له5 هه‌رێمی دوورگه‌كانی ئه‌و دیوو ده‌ریا ، كه‌واته كۆی گشتی هه‌رێمه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌بێته 18 هه‌رێم .
له‌ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی و ناوخۆی و سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كان كه هه‌رلیسته‌ی ڕه‌نگی لایه‌نێكی سیاسی یان به لیستی هاوپه‌یمانی له چه‌ند پارت و بزووتنه‌وه‌یه‌ك داده‌به‌زێنن و به‌شداری ده‌كه‌ن، پاشان له‌سه‌ر راژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان ئه‌نجومه‌نی گشتی ناووچه‌یی و ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمه‌كان داده‌مه‌زرێت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی ناوچه‌یی و جێگره‌كانیان و كۆمیسیوێنی باڵای هه‌میشه‌یی هه‌رێمه‌كان داده‌مه‌زرێت ، ته‌نها پارێزگاری ناوچه‌كان راسته‌وخۆ له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه دیاری ده‌كرێت وه‌ك نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت .
ده‌سه‌ڵات و كاروو چالاكی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێم
بریتیه له گه‌شه‌پێكردنی ئابووری و سۆشیال و ته‌ندروستی و ڕۆشنبیری و تووێژینه‌وه زانستیه‌كان له هه‌رێمه‌كانیاندا ، هه‌روه‌ها هه‌رێم و ناوچه‌كان به هه‌مئاهه‌نگی به به‌رده‌وامی نه‌خشه‌و پلان ئه‌جه‌ندای خۆیان داده‌رێژن بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان ئه‌ویش به دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و نوێژنكردنه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ری شاره‌كان و گوونده‌كان و گرنگی به سروشت و سه‌وزایی و دارودره‌خت و پاراستنی ژینكه هه‌روه‌ها هه‌رێم پشتگیری له سیاسه‌تی شاره‌وانی شاره‌كان ده‌كات له زۆر بوواردا، به تایبه‌تی سیاسه‌تی په‌روه‌رده و رێگاوبان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له شاروو شارۆچكه‌و گوونده‌كان.
هه‌رێمه‌كان ده‌سه‌ڵاتی پێشنیار‌و بڕیارییان هه‌یه به‌مه‌رجێك كه پێویستبێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تی ناووچه‌و هه‌رێمه‌كان بۆ نموونه ،گه‌شه‌پێكردنی ئابووری و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان و به‌كارهێنانی بڕه هاوكاری خه‌رجی ئه‌ووروپا به‌شێوه‌یه‌كی چاك و كردنه‌وه‌ی خوولی زانیاری پیشه‌یی و فێركردن بۆ لاوان و دابین كردنی هۆكاره‌كانی هاتووچۆ و خزمه‌تگووزاری گشتی ناوچه‌كان .
هه‌ندێكجاریش هه‌رێمه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له پاریس به‌ش ده‌كه‌ن وه‌ك له بواری رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و گه‌شتوگوزاری .
هه‌ڵبژاردنی ئیداری هه‌رێمه‌كان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و ناوخۆیی وڵات و حكومه‌ت ، له هه‌مان كاتیش‌دا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیشه بۆ ئه‌و حزبانه‌ی كه پێشتر زۆرینه‌ی كوورسیان به‌ده‌ستهێناوه، 6 ساڵ پێش ئێستا پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا 6 هه‌رێمی به‌ده‌ستهێنا و حزبی راستڕه‌وه تونده‌كان حزبی گرتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی خه‌ونی ده‌بینی كه ته‌نها هه‌رێمێك وه‌رگرێت ، هه‌ر بۆیه هه‌موو لیسته‌كان و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌ی خۆیان له‌م پرۆسه دیمووكراسیه‌دا بپارێزن، گرنگیه‌كی تریش بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ئه‌وه‌یه كه 10 مانگی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كه وا بڕیاره له مانگی ئایاری ساڵی 2022 دا بكرێت ، له‌به‌رامبه‌ر به ناڕه‌زایی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا هه‌ر له خۆنیشاندان و هاتنی ئێله‌ك زه‌رده‌كان بۆ ناو شه‌قامه‌كانی هه‌موو فه‌ره‌نسا و به جێنه‌هێنانی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك ماكرۆن و سیاسه‌ته پۆپۆلئسته‌كه‌ی و گووێنه‌گرتنی له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و گرفتی هاتنی ڤایرووسی كۆڕۆنا كۆڤید و بێزاری خه‌ڵك له كارانتینا و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و خراپ بوونی باری ئابووری و ده‌روونی خه‌ڵك و به‌رزبوونه‌وه‌ی بێكاری بابزانین تا چه‌ند حزبه‌كه‌ی ماكرۆن قه‌واره‌ی خۆی ئه‌خوێنێته‌وه له هه‌رێمه‌كانی فه‌ره‌نسادا .
PUKmedia ئاماده‌كردنی / حه‌مه عوسمان .. فه‌ره‌فسا
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19