riklam

كازمی: دیموكراسی بێ رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد نایه‌ته‌ دی

عیراق 12:15 PM - 2021-06-15
.

.

له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌گه‌ری عیراقدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، رۆژنامه‌نوسان به‌ وێنه‌ و زانیارییه‌ دروسته‌كانیان هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان كردوه‌و دیموكراسی بێ رۆژنامه‌ی ئازاد نایه‌ته‌ دی.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: له‌یادی 152 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری عیراقیدا پێویسته‌ باس له‌وه‌شبكرێت، كه‌ به‌درێژی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری له‌دژی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جه‌نگاوه‌و رۆڵی باشی بینیوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاندوه‌، رۆژنامه‌گه‌ری عیراقی دژی توندڕه‌وی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵیداوه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و یه‌كڕیزی ئاڕاسته‌ بكات، له‌م یاده‌شدا هیواده‌خوازم رۆژنامه‌نوسان به‌ به‌رپرسیارێتی و بابه‌تی و پیشه‌ییانه‌ كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket