riklam

بڕیارێكی كۆمسیۆن زیان به‌پێكهاته‌ی كلدوئاشوری ده‌گه‌یه‌نێت

عیراق 11:52 AM - 2021-06-15
.

.

ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی حزبێكی كلدۆئاشورریه‌كان كه‌ حزبێكی مه‌سیحیه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ عه‌ینكاوه‌ی شاری هه‌ولێره‌  ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌كات كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی مه‌سیحیه‌كان له‌ عیراق گرفت بۆ به‌شداری ئه‌و پێكهاته‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق دروست ده‌كات، راشیده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ن له‌ پێناو گۆڕانكاری له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له‌وڵات.

عامر حوزه‌یران ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی  حزبی بێت نه‌هرێن تایبه‌ت به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی  هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ  بێبه‌شكردنی عیراقیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات زیانێكی زۆر به‌ده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی كلدوئاشوری(مه‌سیحیه‌كان) ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌ گه‌لی ئێمه‌ به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی عیراق روویان  له‌ هانده‌ران كردوه‌.      

وتیشی: كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێكهاته‌یه‌كی وه‌ك كلدۆئاشوری به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌ سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كانمان به‌ ده‌نگی راسته‌قینه‌ی  پیێكهاته‌ی خۆی واده‌كات ئاستی ده‌ستێوه‌ردانی له‌ لایه‌ن پێكهاته‌كانی تر زیاتر بێت .
پێشیوابوو: بۆ رێگاگرتن له‌و هه‌وڵانه‌و پاراستنی  سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ مه‌سیحیه‌كان زۆر گرنگه‌ تاكو بتوانین ئاستێك بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی دابندرێ.

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی بێت نه‌هرێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌گشتی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنداین تاكو گۆڕانكاری له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی بێته‌ كایه‌وه‌، هه‌روه‌ها كاربكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌ هاووڵاتیان.


PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket